تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەردەی کەت
پەردەیێکە بە گرداگردی تەختی خەوێیدا دەگرنەوە
کەت
(موک.): قەتێ٬ (باڵندەیێکە) ٬ کوڕکوڕە٬ چووارپا٬ چارپایه٬ تەختی نوستنێ. (زا.) وێنجە. (خۆ.): تاق٬ تاک٬ کەرت٬ لەت٬ کوت٬ پارچه٬ (هەورا.): کەدی دارانە بە گەڵاوە. (باک.): جوورە پاقلە و جوورە گیایەکە . شان٬ پتر لەگەڵ ووتەی گۆڵدا بە کاردەبرێ:-و کۆڵ: واتە شان و کۆڵ. لادانێکە لە نانەواخانەدا ئاردی تێدەکرێ. (باد.): یەک.
کەت وپیت
(هەورا.): تاق و لۆق٬ تاق تاق٬ کەتکەت
کەت وکڵفت
گیانداری زل و لەندەۆر و تێکسرماو
ئاسکی کەتیرە
ئاسکێکی مێینەیە، کە بە هەڵکەوت شاخی لێ ڕووابێ
چاڤ لێ کەتن یا پێکەتن
کەتان
کرێکی تەنکە لە دەزوو دەچێنرێتو سپییە و ناسک و بە نرخە ئافرەتان دەیکەنە کراس و سەرپۆش٬ بۆ مەندیلیش بە کاردەبرێت. گیایەکە گوڵدارە وەکوو هەرزنییە گوڵەکەی مانگەشەوی چاردە لێیدەدا هەڵدەوەرێ تۆوەکەی بە کوتراوی و کوڵاوی لە هەر جێگایەکی ئاوساوی لەشی دابنێن دەینیشێنێتەوە لە لاسکەکەی وەکوو گوش هێندێ چتی تەنراوی لێدروست دەکەن٬ بە گیایەکەش هەر دەڵێن کەتان ڕۆنی دەگیرێ بۆ خواردن و سابوون و زۆر چتیتر. ڕووپۆش
کەتان و کەوان
(ئەردە.): پەردە و کوڵلە
کەتانی
جوورە بادامێکی تێکوڵ تەنکە
کەتر
(موک.): بەهاربەندی پێش پەنجەرانە
کەتری
کتری٬ کەتلی٬ چادانی چینکۆ
کەترە
بەو چەند ئاژاڵانە دەڵێن٬ کەوەدووای مێگەل دەکەوون ٬ ئاژاڵ و ڕەشە ووڵاخی لاواز و لەڕ. (ئەردە.): خەوشدار٬ دەغەڵ٬ ڕەخنە٬ ئاهۆ٬ نەنگ٬ بەدی٬ چەپەڵی٬ خراو٬ گەند٬ نەخۆش٬ لەڕولاواز بۆ ماڵات و ئاژاڵان بە کاردەبرێ.-ی :نەخۆشی٬ لەڕی٬ دەغەڵی٬ چەپەڵی٬ خراوی٬ هاکۆ٬ ئاخۆتنی بەبێ مەبەس
کەتن
تاوان٬ پەند٬ پیسی٬ ئەتک. تەڕن.کەوتن٬ کەفتن.ئیشەڤ گوور کەت ناڤ پەزی مە: ئەمشەو گورگ کەوتە ناو مەڕی مە.ئەڤ ئیش کەتیە دەستێ وی: ئەو کارە کەوتۆتە دەستی وی.-جە:بەجێ – پێش: وەپێشکەوتن. –سەر:کەوتنەسەر٬ خۆئاوێژتنەسەر٬ ئاگریئێزنگ کەت:دارەکە ئاوری گرت. شەڤ کەت سەرمە:شەومان بەسەرداهات.-سەرەوا:ئۆگری یەکتری بوون. گۆتنا تەکەت سەرێ من: ئەوەی پێت گوتم تێی گەییشتم. کەتییە گوهێ من: بیستوومە.وەدەرکەوتن:چوونەدەر. بهەڤکەتن: ڕێک کەوتن٬ بڕێ-:وەڕێ کەوتن.بڕەش-: بەڕەشداکەوتن٬ تووشی نەبوونی و ڕۆژی ڕەشبوون. ئەم بڕێیا بیتلیسێ کەتن: ئێمە ڕێگای بتلیسێمان گرت.ژێکەتن:لێکەوتن٬ لێفڕێدران٬ پەڕین.ژهەڤدەکەتن:خەمخواردن٬ بەپەرۆشبوون. ژبەردەکەتن: واز لە خوو و ڕەفتارهێنان. لێکەتن:کەوتنەسەر٬ گەییشتن٬ چرانینە. کو هەتا سبەهێ پێکەتنێ:چرانییه٬ کەتاسبەینێ بوونێ. بەرکاتفەنگێ لمنکەت: گوللەی تفەنگێم وێکەوت.چاولێ-:دیتن٬ لبەرکەتن.بەش:تشتێکو لمن بکەڤە ئەزێ –م: ئەوەی لە من بکەوێ من بەشی خۆم دەدەم. لەبەر-: وەبەرکەوتن. لپەی کەتن:وەدوواکەوتن.ناڤهەڤکەتن:کەوتنە ناویەکتری.-پێکردن: تەڕن پێکردن
کەتوو
ئاسنێکی دەمپانی چووار سووچس درێژکۆڵەیە کلکێکی دارینی هەیە دێراوی پێ هەڵدەدرێتەوە. ناوی کێوێکییە لە شارباژێڕ بەردی بەرداشی زۆرە
کەتوومەت
کرتوومت٬ دەق وەک وی
کەتوون
(ئەردە.): کەمەند
کەتک
(باد.): هەنجییری ووشکی ناومەشکاڵە
کەتکەنە
(باد.): یەکەیەکە٬ تاکتاکه٬ تاقتاقە
کەتی
(باک.باد.): کەوتوو٬ بێچاره٬ (باک.باد.): وێنجەکێویلە
کەتی
کورز ی دارین
کەتیر
(ئەردە.): شەخرە٬ شەخرەکێش
کەتیرە
جیوەی گووینی و دارودرەختانە٬ کەزۆر جووری هەیه٬ جەوی٬ -ی جەباری: جیوەی تەپڵە گووێنییە. –ی سپی
کەتییە
گووێسووانەی خشتی سوورە
کەتە
(موک.): جوورە قوبووڵێکە٬ ووشکەپڵاو.کەتی نانەواخانه٬ جێگای ئاردی نانەوایان.(کە.): زەلام٬ زەبەلاح٬ لەندەهۆر