تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کڵاوێن
گەمەیەکە بە ئەنگوستیلە دەکرێ٬ کڵاوکڵاوێن٬ کاڵە مستانە
کڵاوە
تۆقەسەرو تەپڵەکی کێوی و ئیتر.پۆپەی کەڵەباب و ئیدیکە.ئاخڵەیەکە٬ دروستدەکرێ لە قوڕ یا لە هەویر بەدەوری کووێڕووی بەرداشیدا تا دانەڕێژی نەکات.کەڵەوەی جووتی. پووچەکی زەڕڕات.
کڵاوەکردن
کڵاوەی بەیداخ
(ئەردە.): ئاسنێکی لووت تیژە بەسەری ئاڵای دادەکەن
کڵاوەی زراڤی
(ک.):کەشکەژنۆ
کڵاوەی پەنجە
(ڕۆژ.):موورووی گەی پەنجە
کڵاوەی چۆکی
(هەو.):کەشکەژنۆ
کڵاوەیەژنۆ
(کە.):کەشکەژنۆ
کڵفت
(لو.فە.):ئەستوور٬ زل٬ زۆر٬ ئازاد پارەیەکی –ی هەیە
کڵفتی
(لو.فە.): ئەستووری ٬ زۆری٬ زلی
کڵفەت
کارەکەر٬ تەیان٬ تایەن٬ دایەن٬ قەرەواش٬ دەرماڵ.ماڵ و منداڵ
کڵفەتبار
خاوەند ماڵ و منداڵ٬ کڵفەتدار٬ خێزاندار.-ی: خاوەندێتی ماڵ و منداڵ٬ کڵفەتداری
کڵفەتدار
کلفەتبار٬ خاوەند ماڵ و منداڵ٬ -ی :کلفەتباری ٬ خاوەندێتی ماڵ و منداڵ
کڵم
(کە.):چڵم٬ چڵمی خەست
کڵمن
کڵمیش
کلمیس٬ (زا.):چڵم
کڵناشک
دڕک و داڵی دەشته٬ کە لە هاویناندا ووشک دەبێتەوە با دەیشکێنێتەوە دەیبا تە ناو دۆڵ و دەرانەوە
کڵنانەوە
(هەورا.): کولاندنەوە
کڵووک
(هەوڕەوا.):گوڵ٬ کوڵووک٬ شکۆفەی دار
کڵووکەگورگە
بڕوانە:کڵۆکە گورگە