تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کڵاودروو
کڵاوزرێ
کڵاوی ئاسن لە پێشدا بۆ شەڕی لەسەر دەنرا
کڵاوزێڕین
تەپڵەزێڕین٬ تەپلە ئالتوون٬ کڵاوەی ژنان٬ غازی و لیرەی پێدا دەدروون یا کڵاوە هەر لەزێڕە لە سەر کڵاوی دادەنێن
کڵاوزەڕ
کڵاوزێڕ.-ی: جوورە کڵاوێکی زرێدارە لە ڕۆژی شەڕیدا لەسەر دەنرێ
کڵاوسوورە
گیایەکی تام خۆشە گوڵی لە بەراییدا زەردە دوایە سوورهەڵدەگەرێ٬ گیایەکەی وەک کوڵیک نیسانێ دەچێ٬ بەڵان گوڵەکەی گەورەترە
کڵاوفەڕەنگی
کڵاوێکە دەکرێ بەسەر لوولەی کوورەدا بۆ ئەوەی ٬ کە دووکەڵەکەی باش دەرچێ و با نەیگێڕێتەوە
کڵاوقووری
جوورە شەپکەیەکی خورییە پاڵە و جووتێر لەبەر هەتاوێ لەسەری دەنێن لە کاتی دروێنە دا
کڵاوقووچ
(دەر.):شەوکڵاو
کڵاون
(کە.):بەکڵاو٬ کڵاودار
کڵاونە
کڵاودار٬ مریشک و پەلەوەرێکە کڵاودار بێ
کڵاوپاچە
(هەورا.): کەللە پاچه٬ سەرو پێ
کڵاوڕۆچنە
(هەورا.): کولانه٬ ڕۆچنە
کڵاوڕۆژنە
(بابا.شارە.):کولانه٬ ڕۆچنه٬ کونێکە لەسەربان دەکرێ بۆ ڕووناکی و دووکەڵ لێدەرچوونی.(بابا.شارە.) پەنجەرەیەکی گچکەیە زۆرتر لە بڵندی لە دیوار دەکرێ بۆ ڕووناکی
کڵاوڕەش
(بابا.):دەردێکە تووشی ماڵاتان دێ دووایە تەزووی دەداتە سیپەلاکی دەکۆخێ٬ هەندێکیش دە(هەورا.): ڵێن دەردێکی کوژندەیە دووچاری بزنی دەبێ نێوزگی هەڵدەئاوسێ و خووێنی تێدەزێ. تووک٬ تورکمان٬ عەجەم٬ ترکە ڕەشە
کڵاوڕەشە
گیایەکە
کڵاوکوڕە
مەلێکە هێندەی پاسارێکییە کڵاوی تیژی هەیە ٬ سۆفە قیته٬ ملووێچک
کڵاوکوڕە
چوڕڕە پۆپنه٬ فشە کڵاوه٬ باڵندەیەکە هێندەی چۆلەکەیەکییە ڕەنگی ڕەش و سپییە و خەتخەتە پتر لە نێو گۆڕستاناندا دەبینرێ
کڵاوکڵاوێن
یارییەکی دوو دەستەیی یە وەک یاری گۆرەوێنێ بەڵام ئەم بە کڵاو دەکرێ
کڵاوی سەخری جین
(؟)