تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کڵاو
کولاو٬ تاقیل٬ شەوکڵاو٬ کووتۆز٬ کولاڤ٬ کۆلار٬ پۆشاکی سەرییە و لەسەر دەنرێ و پێچی لەسەر دەبەسترێ. کڵاوی شەوێ:مینا٬فینا٬ کمک٬ کوومک.-لە تۆقی سەربوون: بێ پەڵەو کەم و کووڕی بوون٬ سەربەرزبوون
کڵاوبنە
جوورە ڕێواسێکی گەڵا پان و قولەبنەیە (باک.): ڕبەل٬ قەڵا قینگ٬ باسکڵاوە
کڵاوبۆرگە
کڵاوێکی لبادینە بەسەر فەرەجیەوە شووان و گاوان لە کاتی بارانەیدا دەیکەنە سەریان
کڵاوبۆرە
کلاوبۆرکە
کڵاوبەدراو
کڵاوێکی ئافرەتانە ٬ کە لیرە یا تارانی یا چەرخی تێدەخرێ
کڵاودار
کڵاوون٬ باڵندەیێکه٬ کە لە تووکی سەری کڵاوی ببێ
کڵاودروو
کڵاوزرێ
کڵاوی ئاسن لە پێشدا بۆ شەڕی لەسەر دەنرا
کڵاوزێڕین
تەپڵەزێڕین٬ تەپلە ئالتوون٬ کڵاوەی ژنان٬ غازی و لیرەی پێدا دەدروون یا کڵاوە هەر لەزێڕە لە سەر کڵاوی دادەنێن
کڵاوزەڕ
کڵاوزێڕ.-ی: جوورە کڵاوێکی زرێدارە لە ڕۆژی شەڕیدا لەسەر دەنرێ
کڵاوسوورە
گیایەکی تام خۆشە گوڵی لە بەراییدا زەردە دوایە سوورهەڵدەگەرێ٬ گیایەکەی وەک کوڵیک نیسانێ دەچێ٬ بەڵان گوڵەکەی گەورەترە
کڵاوفەڕەنگی
کڵاوێکە دەکرێ بەسەر لوولەی کوورەدا بۆ ئەوەی ٬ کە دووکەڵەکەی باش دەرچێ و با نەیگێڕێتەوە
کڵاوقووری
جوورە شەپکەیەکی خورییە پاڵە و جووتێر لەبەر هەتاوێ لەسەری دەنێن لە کاتی دروێنە دا
کڵاوقووچ
(دەر.):شەوکڵاو
کڵاون
(کە.):بەکڵاو٬ کڵاودار
کڵاونە
کڵاودار٬ مریشک و پەلەوەرێکە کڵاودار بێ
کڵاوپاچە
(هەورا.): کەللە پاچه٬ سەرو پێ
کڵاوڕۆچنە
(هەورا.): کولانه٬ ڕۆچنە
کڵاوڕۆژنە
(بابا.شارە.):کولانه٬ ڕۆچنه٬ کونێکە لەسەربان دەکرێ بۆ ڕووناکی و دووکەڵ لێدەرچوونی.(بابا.شارە.) پەنجەرەیەکی گچکەیە زۆرتر لە بڵندی لە دیوار دەکرێ بۆ ڕووناکی
کڵاوڕەش
(بابا.):دەردێکە تووشی ماڵاتان دێ دووایە تەزووی دەداتە سیپەلاکی دەکۆخێ٬ هەندێکیش دە(هەورا.): ڵێن دەردێکی کوژندەیە دووچاری بزنی دەبێ نێوزگی هەڵدەئاوسێ و خووێنی تێدەزێ. تووک٬ تورکمان٬ عەجەم٬ ترکە ڕەشە