تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کولیلک (زا.٬ باد.)
کوڵووک٬ گوڵی دارو گیایان٬ (بابا.) گڵاوڕۆژنە٬ (شا.) کولینک٬ کولانکە٬ کولاوکە٬ ڕۆچنە٬ کولانەی دیواریشە بۆڕووناکی.
کولیمک
هەردووسمتی مەردووم.
کولیمەک(باک.)
ئێسکی سەرەوەی ڕانی یە.
کولین
کەندووی زۆر گەورەیە و چووار گۆشەیە لەنێو ژووراندا (ڕەوا.) خەشیو٬ (گەر.) خانووچکەیەکیشە شیروپەنیرو بەرخی ساوای تێدا ڕادەگرن٬ جێگتیەکیشە لەنێو هۆباندابۆ بەروبووم٬ لەچیغانی دروستدەکەن تا بەرچاونەبێ.
کولین (ڕەوا.)
کوڵانە٬ (باد.)٬ موغەیری ئاوری (باک.): تاقە سرکۆ هەرزا ڵ٬ کۆترخان٬ شەلین.
کولین جۆ
چەڵخووسی جۆ.
کولینج (زەن)
کولینک (شار.)
کولانە٬ ڕۆچنە.
کولینک (ڕەوا.)
کولانکە و پەنجەرۆکەیەکی گچکەیە لە بڵندایی دیواری دەگیرێ.
کولینە (خۆ.)
کەندووی گەنم و ئارو دانەۆێڵەیە. (ڕەوا.) مرازێکی گچکەیە نێوکەوچکی داری پێ قووڵ دەکرێت. (هەورا.) کوڵانەی مریشکێ یە ٬ کولێن.
کولیچێ (هەورا.)
کولیچە
ـــ ی شەکری: هەڤڕیش٬ (هەورا.) هەویرەکەی بەڕۆن یا بە شیر دەشێڵرێ و لە نێوی ڕۆنی دا سوور دەکرێتەوە جارجارە بادام و گوێزو کشمیشیشی تێدەکەن.
کولیچەمەژگە
کوڵووچەمەژگە.
کولیک بووک
کولیک پاقژ٬ پنجە گیایەکە چەند لکێکی دێنێ گەڵای وەهی گووژاڵکی دەچێ گولی سوورە و لاسکی گوڵەکان زۆر درێژن و خاڵی ڕەشی پێوەیە لە نێوەڕاستی گوڵەکاندا زەردە.
کولیک جووانەمەرگ
چڵەگیایەکی پاییزی یە و گوڵی سپیە و بنەکەی سەلکە.
کولیک مەشک
گوڵێکی کێوی زەردە لەسەر هەر گوڵێکیش دانرێ دەیکاتەوە٬ کولیک مێلاق.
کولیک پاقژە(باک.)
کولیکولی (باک.)
شەلەشەل٬ بە کەمەشەلینێکەوە.
کولییک مێلاق
کولیک مەشک٬ گوڵێکی زەردە و سووریشی هەیە گوڵەکەی بکوترێ لەسەر هەرجێگایەکی دانرێ ٬ کەهەوای تێدابێ دەری دەکات.
کولێ (باد.)
کولووی بەفری٬ کوللھ . (باک.) باکندەق.ڵە.