تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەمەکوتێ
وورتەوورت، بۆڵەبۆڵ، -کردن: بەدە(موک.):، وورتە وورت کردن.دەمەداچەقێ
سمەکوتێ
سم کۆل ٬سمکۆلآن.
سنگ لێکوتان
تووک لێ کردن، پێهەڵکاڵان ،لەسینگی خۆدان لەگەڵ نزا کردن لەیەکێک.
سەرمێکوتە
داعبایکی سەرخڕی کلک باریکی گچکەیە لەناو زەلکاوێدادەژی، کە گەورەبوو دەبێتە مێکوتە.
سەرەکوتێ
لەسەرو گووێلاک دان٬ بەکوتەکوت ڕۆیشتن
شلکوتی مەرگکردن
مەبەس له لێدانێکی زۆری وایه، کە لێدراو بگاته سەرەمەگی.‌
شیرکوتک
قوژیلک.
لەپەکوتێ
(کە.ڕۆژ.):لەپەکوتی کردن٬ پەل کوتان وەکو کووێران بۆ چت دۆزینەوە٬ دەست کوتان٬ چەنگەپڕێ. لەپەوڕوو:بەسەر دەست و ڕووداکەوتن٬ لەپەو ڕووچوون٬ لەپەو ڕووکەوتن
مێکوتە
جوورە کولکێکە لە هەموو منداڵان دێ وەکو قوونێرێکی چکۆڵە وایە. جوورە زیپکەیەکی گەورەیە بنی سوورو سەری زەرد دەبێ
هەڵپشکوتن
هەڵازران٬ هەڵدەپشکوێ٬ _ی دەم و لێودوای نۆبە تێ٬ نۆبە تا.
هەڵکوتا
هێرش و شاڵاوهێنان._ ە سەر: پەلاماردان._ە سەردوژمن: پلاماربردنە سەر٬ هێرش بردنەسەر.
پاهەڵکوتن(ئەردە)
پاکوترە
گیایەکە لە پاقلانچکە دەچێ و دەخورێ
پاکوتکێ
پێ هەڵکوتن
هەڵنان، بەتاناچوون، پێ هەڵگوتن، ستایشکردن، وەتاناچوون. (باک) ئەڤراخستن
پەلکوتان
دەستکوتانی کووێرو چاوساغ لە تاریکیدا. برێتییە لە ڕەنج و تێکۆشان
پەلەکوتێ
پەلەفڕکێ، دووامین جووڵانە لە کاتی تەنگانەو یا گیاندانێدا. دەستکوتانی کووێرە یا چاوساغە لە تاریکیدا
چاوکوتکە
گیایەکی گەڵاخڕی گوڵ زەردە