تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خەفکردن
(ئەردە.):خۆداگرتن،چوونەناوبۆسەوە.
خەفەکردن
تاساندن،خنکاندن، فەتساندن، پشوو هەناسە بڕین، کوژاندنەوە، خەفەکردن،کپ کردن، کوژتن ولە ناو بردن
خەووکرن
(باک.): زەوی کێڵان
خەوەڕەوەکردن
دابڕکردن
جووێکردنەوە ێ چتێک لە چتێکی تر،زەوتکردن
دابەشکردن
بەشکردن،(باک.) دگوولیک،بەشبەشکردنی چتێکە بەسەر چەند چتێکدا ؛ باوکی منداڵەکانی دهراوسێمان مرد و ماڵەکەشیان بەسەرخۆیان دا دابەشیەوە
داخکردن
سووتاندنی شووینێکی گیاندار بە شیشە یێکی سوورەوە کراو یا گەرم ،گووێچکەی بۆ نا سینەوەیە و لاقەبرغەی چارەوێ بۆ نە هێشتنی ژان و برک و ئیتر. گەرمکردن و قرچاندنی ڕۆن لەسەر ئاوور، داغ کردن. دێخ کردن، کوڵاندن، جۆشاندن، گەرمکردن. نیشانە کردن. گوڵ لێدان، لەخشتەبردن
داربۆکردن
مەبەس لە تۆڵە ئەستاندنەوەیە لە کەسێک،کورد دارێکی بۆ دوژمنەکەی خۆی کرد،واتە تۆڵەی خۆی بە تەواوی لێ ئەستاندەوە
دارکردن
دارکرن،دارکۆکردنەوە،بڕینی دار بۆ سووتاندنی.
دارەکردن
برێتییە لە گزرە خستنی دار بۆ سووتاندن
داغانکردن
تاراج و بەرباد کردنی چت،بەیەکادان،پەڕاگەندەکردن.
داغکردن
داغکرن،(باک.)داغدان.
دان چڕکردنەوە
دانجیڕکردنەوە
دانچیڕکردنەوە
ددان چڕکردنەوە٬ ددان ڕیچ کردنەوە
دانڕیچکردنەوە
لچ هەڵقووتاندن و دەرخستنی ددان
دانکردن
(باک.):دان بە دان بەرخ و کاران بەردەنە لای دایکیان تا شیری بخۆن. (بابا.): ددان دروستکردن٬ دانگرتن٬ گەنمە کە دانی کردووه٬ واتە دانی گرتووە و شیرەکەی خەریکە ووشک بێ
دانەبەرکرن
کۆچ پێکران٬ (ئەمن بە بارامم کۆچ کرد)٬ بارپێکردن
داواکردن
ویستن و خوواستنی چتێک لە یەکێک بە هۆی زمان یا نامەوە
داکردن
بەتاڵکردن٬ ڕژاندن٬ کونکردن٬ کەلێن تێخستن(دیوارو ئیتر.)بردنەژوور٬ میوان داکردن:بردنەژوور.-ی ئاژاڵ و ووڵاخان: مەبەس لە بردنیانە بۆ نێو حەوشە و تەویلان. –ی بارانە:بارین. تێخستنی کەسێک لەیاریدا.-ی دەغل و دانەوێڵە:مەبەس لە ئەنبار کردنیانە و ڕۆکردنیانە لە جەواڵ و چتێکی ترەوە بۆ ناو دەفر و ئەنبار و ئیتر. –ی گووێز و مەڕمەڕ و جگ و ئیتر: مەبەس لە دانانیانە لە شووێنێکی پێویست بۆ ئەوەی کەللا و تیریان تێگریت لەگەمەدا