تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باوەش پێداکردن
باوەڕپێکردن
بڕواو بەقا پێ کردن
باوەڕکردەی(هەورا)
باپێکردن
هەڵامساندن، پەچفاندن
باکردن
هەڵامسان، (باک) پاچڤین، پووم، (باک) ڤزێن، ئاووسان، پەنمین، پەیدابوونی با لە زگدا. تووڕەو قەڵس بوون. فیز کردن، بەهەوابوون
باڵاکردن
درێژبوونی قەدو با ڵا، گەشەکردن، بەرزبوونەوە
بزپێوەکردن(بابا)
چووز پێوەکردن، قامک بۆ لای قوونی یەکێکی بردن بەگاڵتە، گاڵتەپێکردن؛ بزی پێوەمەکە: گاڵتەی پێ مەکە
بزەکردن
پێکەنینی بێ دەنگ
بمکردن
خۆگیڤ کردن
بنەبڕکردن
لە ڕەگ و ڕیشە دەرهێنان، بڕاندنەوەی چتێک
بنەکردن
نانەوەی چت لە لایەن دز یا دەستکێشەوە لە پێش دزینیدا بۆ ئەوەی، کە دەرفەتی دەستکەوت بیدزێ. دۆزینەوەی ئەو جێگایەیە، کە چتی دزیاری تێدا حاشاردراوە، سۆراخکردن
بووکردگ
بڕکردن
تووانایی بە پێ ڕۆیشتن: بەپێ بڕناکەم: بەپێ ناتووانم بڕۆم، گەیشتن، جێ گرتن و پێکهاتنی فەرمان و قسە، جیاکردنەوە، هەڵاواردنی ئاژاڵان و ئیتر، دابەشین، کشان، تووانای بوون، ڕێ کردنەوە
بژارکردن
خاوێن کردنەوەی شیناییە لە گژو گیای بێگانەو بێ سوود. دۆزین، خوراندن
بژارەکردن
خەوزڕان و خەیاڵکردن لەبەر مەراقێک؛ من ئەمشەو تا بەیانی هەر له_بووم. هەڵبژاردن، ژماردن
بکردگ(ئەردە)
بڵاوکردن
بڕوانە: بڵاو
بڵاوەپێکردن
بڕوانە: بڵاوە