تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کانە
(باک.):ئەستوور٬ گڕ٬ زوور. (فە.): کۆن٬ کەوون.
کانەزبانە
کانەزووانه٬ چاڵێکە بە درێژی لە باهۆی پەنجەرەدا هەڵدەکەنرێت بۆ ئەوەی شووشەی تێ بخرێت
کانەزووانە
کانێکه٬ کە زمانەی داری تێدەخرێت قووڵایی جێگای شووشەیە لە پەنجەرەدا
کانەشکاف
کانە شکافە
کانەشکافە
کانێکی درێژکۆڵەیە دارتاش بە چتێکی تایبەتی هەڵیدەکەنێ لەسەر باری درێژی بۆ تێبردنی شووشە یا تەختە
کانەشکاو
کانەشکاوە
کانەنیا
(ئەردە.): ڕوواندن
برووسکانەوە
ترووسکانەوەی هەندێ چتە لە دوورەوە
برووکانەوە
برکانەوە
هەڵبڕسکانی شیری
بریسکانەوە
تروسکانەوە
پروزکانەوە، چرسکانەوە. ڕووناکیدانەوەی چراو ئاگرو برووسکە لە دوورەوە
تەکانەوە(کرما)
شکانەوە
بێ کەیف و خەفەتباربوون.
شەکانەوە
پلکانەوە(ڕۆژ)
تلانەوە، گەوزین، گەوزان، گلمان، گلملان. بارێکە ووڵاخ لەناو زبڵیدا خۆی دەگەوزێنێ و یا مرۆیە، کە خۆی ئەم دیوەودیو دەکات
پووکانەوە
پووچانەوە، پووچ بوونەوە، کەمبوونەوه و لەناوچوون، چرچ بوون، بچووکبوونەوەی چت
چرسکانەوە(ڕۆژ)
چکانەوە
چۆڕانەوە، تکانەوە. کوڵانی شلەمەنی لە سەر ئاوور بە پلەیەک تا وەکوو دۆشاوی پەیت دەبێتەوە
ئێکانە
یەکانە، بەرازی نێرە،(دەر)بڕە،(باک) کوودەڵە بەراز، بەرازی جاحێڵ
بەردەمکانە
منداڵی شیرەخۆرە. دراو یا جلێکە، کە ماڵی زاوا دەیدەن بەدایکی بووکی
بەرەمەشکانە
بەخشینی کەرەی رۆژێکییە بە هەژاران لە ڕێی خودادا بۆ ئەوە پیت و فەڕی مەشکەکە زۆربێ
تاکانە(ئەردە)
توورکانە
بەشێکە لە خەرمان، کە دەدرێ بەسەر کاری ئاغای دێ دووای ئەستاندنی مڵکانە
توویشکانە(ڕۆژ)
(ش) کراسە مارانە، تووێژی ماری، تووێژی هەرچی بێ، تووێژاڵ. جیقنەی شلی مەل و باڵندانە، کە بە خۆیاندا دەفیڕێنن
جمکانە(هەو)
حولووربلوور تەکانە:
گەمەیێکی کچانە.
خوشکانە
وەکوو خوشکان
خڕکانە
(کە.): خرکانە،چەند قنچکەیەکە دووایە دەبنە برین وکولک وە چاویلکەی دەچێ تا تەمەنی 6ساڵی لە بنانگوێی منداڵان د ێ ئەگەر موورووی داغی پێوەنێن دەری دهکا یا دەیڕەوێننەوە،(هەورا.)خەرکانە،(کە.)خرکانە
خەرکانە
کوڵکێکە لەبنانگووێی منداڵان تا تەمەنی شەش ساڵان هەروە چاویلکەی دەچێ ئەگەر لەپێش دەربوونیدا موورووی داغکراوی پێوەنێن دەیرەوێنێتەوە یا زوو دەری دەکات.هەندێکیش دەڵێن برینێکی بەئێشی تەڕی پەڕە ئەستێنە بە دەم وچاوی منداڵان هەڵدەپەرێ
داکانە
دایکی باڵندە و جانەوەرانە،بەرانبەری(باوکانە)یە.وەکوو دایکان.نرخ و مز و مافی دایکّێتی.
داکانە
دایکانە،دایکێتی.مێ یینە.
داڵکانە
(لو.فە.ڕۆژ.هەمە.گێژ.):دایکانە
دایکانە
داکانه٬ داڵکانه٬ وەکوو دایک٬ نرخ و مزو مافی دایکێتی
دمکانە
(ڕەوا.): دووکانە، (هەورا.): دەلووکانە
دێکانە
(باد.): دەمووکانە
دەموکانە
دەمکانە، موخۆر، جوورێکە لە بەری دارە مازوو وەکوو دەنکی ئاڵووباڵووی وایە دەکوترێ و ناوە لینجەکەی خۆش دەکرێ لە سەر قونێر و هەندێ برینان دادەنرێ و بۆ زۆر چتی تریش بەکار دەبرێ
دەمکانە
(خۆ.ڕەوا. سوور.): دووکانە، دەمووکانە