تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باگژە(ئەردە)
بایەکە لە ناوەندی شەماڵ و سەبادا
بزن مژە
شینشینک، (بابا) قۆڕی، قومقومە، قومقومۆک، بزن مژ، بزن مژۆک، بزن مژک، بزن مژک، (بڵموک) بزن مشک، زیندەوارێکە لە چەشنی مارمێلکەی و هێندەی پشیلەیێکی گەورەیە بێ تووکە پێستەکەی دەکەنە ڕووکێشی کالانی خەنجەرو شیری و چنگی وە چنگی منداڵی دەچێ._لە ڕووی ئەوەوە دەمژێ ناونراوە بزن مژە
بووژە(گژ)
بووێژە
بژبژە
بژە(جا)
کەسێکە کەچەڵ و سەیروزۆرزان و عەیارو شەیتان بێت. (بڵ) بەش، پش، پشک. ئەو نەختە هەنگووینەیە، کە دووای بڕینەوەی بۆ هەنگانی لە نێو خەڵفەکدا دەهێڵنەوە
بۆقژە
بڵقی ئاوێ، (هەو) جوورە زارئێشەیەکی منداڵانە. ئازارێکە منداڵان تا تەمەنی پێنج ساڵانە دەیگرێ لە هەناویەوە دەیداتە نێو زارییەوە هەڵیدازڕێنێ بە شیری بزنان و یا بەزاخ و شیری چادەبێتەوە، (هەورا) پیزووکەودەمی، پیزووکەی دەم
بێلووژە(باک)
جوورە هەرمێیەکە
بەردەڕێژە(هەورا)
جوورە بەردێکی سپییە وەکوو شەکری داناردانارە
بەرەولێژە
بەرەژە(ئەردە)
ترەوەژە
کوڕکوڕە، کەڕەواڵە. قەتێ، باڵندەیێکی کونجەی زەردی گۆشتخۆشە، بەقەد کۆترێکی دەبێ
توومەیژە
تژە(باک)
تیرەژە(باک)
تەژە
(باد) هۆڵکردن، قەلەمندار لە گۆیێنێدا منداڵان، کە گۆیەکەیان لێکەوتە نێو جەغزەوە دەڵێن تەژە بوو، بەو هۆیەوە گەمەکە تێکدەچێ دەبێ دووبارە بیکەنەوە. (جاکۆ) کاریتە. (هەوخۆ) دارێکی کورت و ئەستوورە بەهۆیەوە سەری کاریتان بۆ سەر دیواران بڵند دەکرێت. (خۆ) ئاڵوودار، ڕایەڵی بن میچ. (ئەردەهەورا) ڕایەڵی بن میچ، باڵار. مەردومی درێژو زەلام
حوژە:
گیایەکی کووێستانییە کۆلکەکەی بنی دەبێتە ئەسپۆن.