تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەژەوان
کەژەڵ
کەژاڵ٬ چاوشین٬ چاوڕەش. (هەورا.): سوورهوول٬ چتی بەلەک
کەڤانژەن
(باک.):هەللاج
کەڵەژەی پشتی
(شا.):بڕبڕەی پشتی
گریژەنە (جا.)
گرێ درێژەکەی ڕیسمهیە٬ ڕیسمە٬ کێجەنە٬ سیوسیوە٬ چیوچیوە٬ پازنەی دەرگە.
گوڵەژەن
یەکێکە لە کەرەستەی جۆڵایان٬ دارێکە وەکو تەشی (ئی جۆڵایانە)
گێژەن (هەورا.)
تەلەزگە٬ گێچەڵ٬ گێژاوی ئاوی ٬ ئەو جێگایانەیە لە چۆمدا ٬ کە ئاوی تێدا خول دەخواتەوە.
گێژەنگ
تەندوورە زەنە٬ ـــ ە : گێژاو.
گەمژەڵ
گێل٬حۆل.
دۆشاومژە
قامکی تەنیشت قامکی گەورەی دەستییە، قامکی دەست لە مل دان، قامکی گەواهی
ئاویژە(کۆ)
بەراو، ئاویە، ئاوەنیا، زەوی و زارو شیناوەردی ئاوییە، (شار) جوورە ترێزوێکی باریک و درێژە
ئاڤیژە(باک)
ئووێژە(رۆژ)
هیرتەی جووتی
ئەستێرەی کاروانکوژە
بڕوانە: کاروانکوژە
ئەسپێ کوژە
قامکە گەورەیە
بادگژە
بڕوانە: باگژە
بانیژە
ژوورێکی نزمە کە سەربانەکەی وەکوو بەرهەیوان یا حەوش بێ بۆ ژوورێکی بەرز، کە لەسەریەوە بێ، (بابا) سەربانی بچووک و نزم، بانووچکە، سەربانووچکە، بانجیڵە، بانیجە. (شا) تارمە
باویژە
باگژە(ئەردە)
بایەکە لە ناوەندی شەماڵ و سەبادا
بزن مژە
شینشینک، (بابا) قۆڕی، قومقومە، قومقومۆک، بزن مژ، بزن مژۆک، بزن مژک، بزن مژک، (بڵموک) بزن مشک، زیندەوارێکە لە چەشنی مارمێلکەی و هێندەی پشیلەیێکی گەورەیە بێ تووکە پێستەکەی دەکەنە ڕووکێشی کالانی خەنجەرو شیری و چنگی وە چنگی منداڵی دەچێ._لە ڕووی ئەوەوە دەمژێ ناونراوە بزن مژە
بووژە(گژ)
بووێژە
بژبژە
بژە(جا)
کەسێکە کەچەڵ و سەیروزۆرزان و عەیارو شەیتان بێت. (بڵ) بەش، پش، پشک. ئەو نەختە هەنگووینەیە، کە دووای بڕینەوەی بۆ هەنگانی لە نێو خەڵفەکدا دەهێڵنەوە
بۆقژە
بڵقی ئاوێ، (هەو) جوورە زارئێشەیەکی منداڵانە. ئازارێکە منداڵان تا تەمەنی پێنج ساڵانە دەیگرێ لە هەناویەوە دەیداتە نێو زارییەوە هەڵیدازڕێنێ بە شیری بزنان و یا بەزاخ و شیری چادەبێتەوە، (هەورا) پیزووکەودەمی، پیزووکەی دەم