تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مڕە
(کە.): مڕەمڕ٬ -ی پشیلە: خڕەخڕ٬ مۆرانەی گلییە وەکوو ئی هەولێرێ. گیوه٬ (کە.): مۆرەقە
مەشکەدڕە
کوڵلەیەکی شین و زگ زله٬ (شا.): نزار. (لک.): قجییلە
ناوبڕە
(باک.ڕەوا.): تییغەی نێو ژووران کە بکرێتە چەند دییوێک
نیڕڕە
(ڕۆژ.):نەڕڕە٬ هەرای بێ سوودو بێ شەرمانە
نەفەڕە
(ڕەوا.): گیایەکە جوورە سیوەڕەیەکە توولەشی دەئاوێ و لە نێزیک سیوەڕەی دەڕوێ
نەڕە
(نەڕەنەڕ): دەنگێکی زۆر بڵند و بەهێز٬ نەعرەتە نییڕە٬ مۆڕی٬ قییژه٬ هاوار٬ شییڕە. –ی شێری: ئەرین. (باک.): ئەریین
هاوچڕە
ئەو کەسەیە گۆرانی دەگێڕێتەوە
هاڕڕە
گوڕڕە. –ی فڕۆکە. –ی هەیاسە و کەمبەرە
هاڕە
(هەورا.): بەرداش٬ دەستاڕ
هوڕڕە
ــــ بوون٬ سەبین وڕە٬ بای بەهێزە لە دەمی گەرما یا سەرمادا بێت٬ ڕەشەبا٬ بۆ چتێکیش بەکاردێ ٬ کەبەپەلە و توند و تیژی تێپەڕێ٬ وا ڕۆیشت ــــ ی هات٬ بە گرمەی باو هەوریش دەڵێن ٬ گیایەکە گەڵایەکەی وەکومێکوکی وایە زۆر تاڵه.
هوڕە (ڕەوا.)
دەردێکە لە میوەی دەدات. (هەو.) ڕەشەبا. مێشوولەیەکی گەورەیە.
هڕە هۆهۆ(باڵە.)
بۆگێڕانەوەی مەڕان بەکاردەبەن.
هەڕڕە (باڵە.٬ دزە.٬ دەر.)

بۆئاژۆتنی مەڕان بەکار دەبرێ٬ کسسە.
هەڕە
بڕۆ٬ هەڕۆ. (موک.): کڕەکردن. –کردن (سەق.): پەڕش لێکردن. (هەورا.): قووچکه٬ کرمێکی سپییە شەتلی توتنی دەخوا. –ی لە بڕەی ناکاتەوە: هێندە نازیرەکە کرمی لەبڕکەی جوێ ناکاتەوە. مشار٬ دیواری نازک
هەڵتڕە
بڕۆ٬ لاچۆ٬ بڕۆ دەرەوە.
واڕە
وزەشەڕە
(هەورا.): داخستن٬ خستنەخوارەوەی مرۆ و ماڵاتان و بەرد و ئی دیکە
ووڕووڕە
چەنەباز. (موک.): وآووڵە. هی مریشک
ووڕە
چەنەبازی٬ وڕێنە٬ (کە.ڕۆژ.): ئەو خوری یا لۆکەیەکه٬ کە هەللاج بە زەبری کوتک و ژێ و کەوان شی دەکاتەوە. (دەر.): بەڕە