تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حاجی ڕەنگ (باد.):
ڕەنگ
جوور، چەشن، بەو – ه:بەوچەشنە.فێڵ، ساخته، کەڵەک، حوقه، تەن، گۆن، (باک.): ماد، تووک، ڕەشید، وەندی، مەبەس له سپی، سوور و زەرد وڕەش و شین و کەسک و پەنبەیی و بۆر و ئیترە.-کردن:مالستن.بێ-: بێ تووک، بە-: ڕەنگدار، ڕەنگین. وەشانەوە، ئاغاتی دەکەڤه-ێ وی: ئاغایەتی لێ دەوەشێتەوە.نەخش
ڕەنگ بەستن
بەربەستکردنی ڕەنگ بۆ نەچوونەوەی . سەرگرتنی کاریک ؛ ئەم کاره ڕەنگی بەست، واته جێگیربوو
ڕەنگ بەنەفش
بنەوشی ڕەنگ
ڕەنگ مەییک
نێرەمووک، چوراوچوور
ڕەنگ هەڵگەڕان
ڕەنگ زەردبوون، ڕەنگ شێوان
ڕەنگ و ڕوو
چاره، دیم، دیمەن ، ڕوخسار، شکڵ، شێوەو ڕەنگی ڕوخسار
ڕەنگ و ڕێس
شێوەی چنین و تەنین، ئەم کره – ێکی جووانی هەیه
ڕەنگ و ڕێسه
ڕەنگ و ڕێس
ڕەنگ پیشه
ئاوەڵکاری شوێن
ڕەنگ پەڕیو
زەرکی، ڤەمرتی، نزار، واریو، کەسێکه ڕەنگی گۆڕابێ
ڕەنگ کران
مەفلین
ڕەنگ کریاگ
ڕەنگکراو، ڕەنگین. تەفرەدراو، هەڵخەڵەتاو ، خڵەتیاگ، فریودریاگ
ڕەنگ گرتن
مەبەس لەسەر گرتنی کارێکییه
ڕەنگه
وێدەچێ، وەهایە، وەهەیە، واگومان دەبرێ، لەگینە، لەوانەیە، دەگونجێ، شایانە؛ - دیدەنێکی سابڵاخێ بکەم تا نەمردووم
بێ ڕەنگی
بێ چوونی
ڕەنگار
کەندەسمه
ڕەنگاره
(کۆ.، خۆ.): باڵندەیێکی زەرد و کەسکە بەقەدێم ڕێشۆڵەیه کیه بەڵان باریکترە و مێش هەنگووینی دەخووا و هەموو جوورە مێشێکی تریش
ڕەنگامه
ڕەنگاندن
جووانکردنی چتێک بە گەلێ جۆرە ڕەنگ
ڕەنگاو
(سل.): ڕنگاو، ڕەواقی هەنگووینییه بەو چەشنە پەروەردە دەکرێ: لە ناو سەوەتە ترێیەکیدا، که چەند هێشووێکی ساخ بێ هێشووەکانی جووایەز دەکرێنەوە ئەوانی تریش دەکوشرێن و کلووە ترێیەکیش بە سەر قونچکی هێشووە ساخەکانەوە دەکرێ و هێشووەکان له شیلەی ترێ کوشراوەکان هەڵده کێشرێ ئەو جار لەسەرە خۆ لە نێو کووپەیەکی دادەنرێن و شیرەی ترێ کوشراوەکەی تریشی بەسەر دادەکرێ و بەو چەشنە سەری دادەپۆشرێ تا دووسێ مانگان هەڵدەگیرێت ، کە دەرهێنرا ترێ و شیرەکەی کەمکەمە دەخۆن وە تا ئەندازەیێکی مرۆش سەرخۆش دەکات، دەڵێن لە ترێی قرمزی دروست دەکرێ و کیلۆیەکیشی سرکە تێدەکرێ کە لێی چێژرا و زۆر ترش بوو کەمێکی ئاویشی تێدەکەن
ڕەنگاوی
ڕەنگاڕەنگ
(باک.): ڕەنگاوڕەنگ.-کرن: گۆڕین
ڕەنگاڵ
ڕنگال
ڕەنگاڵە
(هەو.): کەندەسمە، ڕەنگارە، مەلێکی ڕەنگیە بەقەدەر سێروێکی دەبێ
ڕەنگبەس
بایەدارکردنی ڕەنگ
ڕەنگدانەوه
گۆڕای ڕەنگی چتێک
ڕەنگزەرد
پوت، زەرەزەرکی ، دووخووز، ڤەمرتی، سیچەلۆک، - بوون: زلهمین، ڕەنگ پەڕین، ڕەنگ زەرد هەڵگەڕان. –ی: پوتی
ڕەنگهەڵبزڕکان
ڕەنگهەڵبزڕکاندن
ڕەنگ هەڵگەڕان، ڕەنگ هەڵبزڕکیان
ڕەنگهەڵگەڕاندن
ڕەنگ گۆڕین
ڕەنگهەڵگەڕاو
ڕەنگ پەڕیو.- ی: ڕەنگ پەڕیوی
ڕەنگوڕەنگ
(ئەردە): ڕەنگاوڕەنگ