تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەشە جوو
ڕەشە گرانەتا
کەو توویی، کەفتەیی، ڕەشە گرانه تێ. تایەکی زۆر سەخته له ئەندامی مرۆی سەر هەڵدەدا و زۆر کەسی پێ له ناو چووه
ڕەشەئوڵاغ
(ئەردە): ڕەشەووڵاخ
ڕەشەبا
زریان، بای سەخت ، هوڕڕه، زیپ، (باک.): بارۆڤە، بازۆر، (زەن.) سیاوڤا، (باک.): بایێ ڕەش، باهۆر، باهۆس، باهۆل، بۆ تووتن خراپە بەڵان بۆ مەرەزه باشه هەر مەرەزەیێک بیگرێتەوه دووره له گڕه و شەرا
ڕەشەبی
جوورێکه له چووار جوورەکانی دارەبی
ڕەشەتوو
ڕەشەتی
(باک.): جووره ترێیەکه
ڕەشەداڵ
مەبەس له قەڵەڕەشکەیه. ڕەشانگ
ڕەشەسیل
ئازاری دەردەباریکەیه، که گەیشتبێته ڕادەیەکی وا چابوونەوەی نەبێ
ڕەشەش
(باک.): جێگایەکی نزمە ئاوی بارانەی تێدا کۆبێتەوه، گۆلاو.
ڕەشەلۆ
(هەو.):گیایەکی بۆگەنه، بڕوانه: لۆ
ڕەشەماڵ
ڕەشەمه
مانگی هەره دووایی زستانییه، (باک.): سبات، ڕەشەمێ، (هەورا.): سیاو مانگ، مانگی شباته، که 28 ڕۆژە و پشیلەی تێدا بەبا دەبێ
ڕەشەمێ
ڕەشەو بوون
(ئەردە): ڕەشبوون له پێش هەتاو و ئیتر
ڕەشەوبی
دەک ڕەشبی (له تووک کردندا)
ڕەشەووڵاخ
(هەورا.): سەواد، دەواری ڕەش ، دووسم، (ڕەوا.) ڕەشەماڵ، گا، مانگا، کەڵ، گامێش
ڕەشەڕاو
ڕاوی بێ ڕێ و جێ، به ناڕێکی له شووێن ڕاوگەران، ڕاوکردن له شووێنێکیدا، که بەفری کەمبێ و زۆرترینی ڕەشانگ بێ. ڕاوێکه کارەساتی شوومی تێدا ڕووبدات و یان ڕاوکردنەکه ئەنجامێکی وای نەبێ، که نێچیری تێدا بگیرێ
ڕەشەڕشاوه
(باد.): ڕشانەوه
ڕەشەک
باسێکه، که بۆ یەکەمین جار نووسرابێ تا بە پوختی له بەری بنووسرێتەوه
ڕەشەگاوور
ڕەشەگوون
گووێنی ڕەش