تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەددە
پیتاکێکە لە لایەن چەند کەسێکییەوە کۆ دەکرێتەوە بۆ چتێک.
ڕەدوو
بەدووا، بە شووێن
ڕەدووخستن
هەڵگرتنی ئافرەتە بۆ یەکێکی بێگانه
ڕەدوکردن
گەڕاندنەوە، ناردنەوە، وەرنەگرتن
ڕەدکردن
ڕەتکردن:تێپەڕاندن
ڕەدیمان
(زا.): پڕ کردن و سەرڕێژکردن و لێوڕێژکردنی چتێک
ڕەدێم
(ئەردە): شووێن، جێگه پا، شووێنی پێ. (باک.): ناوی زێیەکییە له باشووری قامێشلوویه لە چەند ئاوان پێکدێ:تێکەڵی چۆمی چەقچەقی دەبێ و پێکەوە دەچنە ناو ڕووباری خاپوور
ڕەدە
پیتاک، (که.): پارە کۆ کردنەوە بۆ کڕینی چتمەک تا بە قازانج بفرۆشرێتەوه
بڕەدار(شار)
لکەدار، بنەداری بڕاو، قەدی داران
تەڕەدووا(ئەردە)
تەرەکردن، ڕاونان
تەڕەدین(باک)
زڕەدێو
سڕەدەوە
سڕوکاس.
شەڕەدەمانچە
دەمانچە پێکەوەنان، بە دەمانچان شەڕ پێکەوەکردن.
شەڕەدەنووک
مەبەس لەو ووردە جنێوانەیە، کە دوو کەس یا چەند کەس بە یەکتری دەدەن هەر لە پاڵەوە. بووک و خەسوو هەمیشە شەڕە دەنوو کیانە.
فڕەدان
(ئەردە.): فڕێدان٬ تووڕهەڵدان
چڕەدووکەڵ
دووکەڵی زۆرو توندو پەیت
چیڕەدرێژ
دەنگ بڵندو تیژو درێژو ناپەسند، چەنەسووک، چەنەباز، زۆربڵێ._ی: چەنەبازی، زۆربڵێیی، چەنەسووکی
چەڕەدووکەڵ
دووکەڵێکی زۆر ڕەش، کە پەنگی خوواردبێتەوه و بە جارێکی بێتە دەرەوە
کوڕەدار
قایمه٬ دارێکیشه٬ کە مێوەی پێدا هەڵگەڕابێ و ئەو دارە بۆ مێوەکە تەرخانکرابێ