تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕژان
(هەورا.): مجیای، ڕشان، ڕێژان، قڵپ بوونەوە، ڕژیان، دەرنخووین بوون، داڕژان، پەڕش و بڵاو بوونەوەی دانەوێڵه یا چتی شل. تێ- : چوونانەوەوە، بەرەڵا بوونی ئاوی گۆزە و بارانه و ئیتر
ئاڤ ڕژاندن
دەستاو ڕژاندن، چوونە سەراوێ
ڕژاندن
پەرش و بڵاو کردنەوەی دانەوێڵە یا چتی شل، ڕێژاندن، وەرگێڕاندن، ڕژتن، ڕشاندن، قڵپ کردنەوە، ڕشتن، ڕێژنای، ڕهتن، ڕێتن، ڕیتن، تێڕژاندن، دارژتن، پڕکردن
ڕژانراو
ڕژێنراو، دانەوێڵه یا چتی شلی بڵاو بووەوە
ڕژانن
ڕژاندن، ڕژتن، ڕشتن، بۆ ئاووخووێن و شلەمەنی دیکه
ڕژانەیەک
تێکەڵ یەکتر بوونی دوو دەستەی گەورە. تێکچڕژان، پێکهەڵپڕژان
ئاوڕژاندن
ڕژتنی ئاو، ڕشتنی ئاو. تووتکاندن، مەنی فڕێدان. ڕەنگ ڕژتن
تێچڕژاندن
بڕوانە: تێچڕاندن
تێڕژاندن
تێکچڕژاندن
تێکەڵاوکردن
خووێنڕژاندن
مرۆکوژتن، خووێنڕژتن
خووێنڕژانن
مرۆکوژتن
داپڕژاندن
داڕژاندن
داڕژانن
ڕۆڕژاندن
داڕژاندن،ڕۆکردن
ڕەنگڕژاندن
ڕەنگڕژانن
گوڕژاندن (باک.)
ئاوڕژان
ڕژانی ئاو. تووتکان، بۆ نێرو مێیان بەکار دەبرێ، تۆو(مەنی)هاتنەوە. کە چتێک بخورێ بڵێن دا بەشی ئەو منداڵەی بدە با تووی نەشکێ گۆیا، کە تۆوی بتکێ منداڵی نابێ، ڕەنگ ڕژان، نەخشە دانران
تێچڕژان
بڕوانە: تێچڕان
تێڕژان
ڕژانە ناو شووێنێکی، تێکەڵبوون. داگیرکردن
تێکچڕژان
تێکەڵاوبوون، کەوتنە نێو یەکتری
داڕژان
ڕژان،-ی باڵندان بۆ سەر تەپکە و تەڵە یا بۆسەر کەلاک: واتە بە دەستە گەڵەکۆمە لەسەر کردن ،-ی گوللە: گوللەبارانە ،-ی مۆر: لە قالب ڕێژران،-ی ئەستێرە :ڕاکشان ،-ی بارانە : هاتنە خووارەوەی بارانە بەلێژنە و لێزمە
هەڵپڕژان
_ی ئاو٬ ی فرمێسک٬ پێک هەڵپڕژان: بەرەنگاری یەک بوون٬ دەست ئاڤتن هەڤ٬ پێک_: زۆڕانی گرتن.
هەڵڕژان
ڕژان بەرەوخووار.*
چڕژان
پژان (بۆ مەرەکەب) بەکار دەبرێ، کە بڵاو بێتەوە، (هەورا) تەنینەوە، تێ، ئێک. باخ و باخچەو جەنگەڵ و لێرەوار، کە پڕ بن و ڕوو تێککەن و تێک بئاڵێن_ی پێدەڵێن و بۆ هەموو چتێکی تێکەڵ و پێکەڵ و تێکچڕژابن بەکار دەبرێ
ڕۆڕژان
داڕژان،ڕۆکران.