تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاو
نەچیر، وەدووی نیچیران کەوتنه بۆ گرتن یا کوژتنی لە وشکانی یا له ئاوێدا.-کردن:خەریکی نێچیر گرتن بوون. (جۆله.) حەیرانه، لاووک. (هەو.) دەردێکە لە کاتی زانێدا لە ژنان پەیدا دەبێ ، هەر ژنێکی بیگرێ چرچ دەبێ. فێڵ، تەڵەکە، کەڵک، ڕیو
تفەنگی ڕاوێ
ئەو تفەنگەی کە ڕاوی پێدەکرێ
سەگی ڕاوێ (ئەردە)
سەگی شکاری،(ئەردە)یۆز.
ڕاوئاسنی
(هەورا.): ڕێگای ئاسنی
ڕاوار
(ئەردە): خۆشڕهوت، خۆشڕۆ
ڕاوارتن
(باک.): گوێزتنەوە، ڕاوێره: بگووێزەوە
ڕاوبان
(کەباز.، زەق.): ڕێگاو بان، ڕێ و بان
ڕاوناس
ڕاوزان، ئاشنای ڕاو، -ی: ڕاوزانی، ئاشنایی ڕاوێ
ڕاونراو
سەرلە دوونراو، تارنراو
ڕاونیان
(ئەردە): ڕاونان، ڕاماڵنیان، تارەدووانیان، تارنیان
ڕاونێر
ڕاونێن
ڕاوور
(باک.): سوورفل، دەهبەر، سوورفش، ڕهنگێکە لە نێوان سوور و زەردیدایه، هۆل، سووری شڵە، شڵ، شێ، خەنەیی ڕەنگ، سوور و هول
ڕاووشکا
ڕاووڕوو
ماستاوکردن،مەرایی کردن، خووە لێ دانین، دەڵەچەکی، (ئەردە): ڕووپامایی
ڕاووڕووت
ڕووتکردنەوەی مەردوم لە لایەن ڕێگر یا جەردەوە بە زۆری، جەردەیی، گووێ بڕی، -کردن: جەردەیی کردن
ڕاووڕیس
ڕایەڵ و ڕیسی چتی تەنراوە، ئەم بەڕەیە-ێکی جووانی هەیە.
ڕاووڕیو
(ئەردە): کەڵەک و فێڵ، شێوە و کەڵەک ، داوو حوقه
ڕاووک
توورەکەیەکی شاڵینه، دەنکەترێ و یا هەناری تێدەکرێ و لەسەر کۆلیت دادەنرێ و بە پێ دەشێلرێ تا ئاوەکەی بگیرێ هی ترێیەکە دەکرێته دۆشاو، هی هەنارەکەش دەکرێ بە ڕوبی هەناری
ڕاووگ