تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەنگکۆل(شەم)
چەنگەپارچەیی
دەستەپارچەیی، بێ دەسەڵات. (هەو) دەست و پێ سپی، پێ زاخ
چەنگەپاچە
دەستەپاچە._بوون: دەستە پارچەبوون
چەنگەپرچە
شەڕێکە بە دەست و پەلان ئەنجام بدرێت
چەنگەپڕە
چنگە پرچێ، چەنگە پرچە، شەڕێکە بە دەست و پەلان ئەنجام بدرێت
چەنگەک(ئەردە)
قولاپ، چفتە، چفتەو ڕاسە
چەنی ونەی(هەورا)
چەنی گوڵانێ(هەورا)
گوڵانی هی مێینەو گوڵانە هی نێرینەیە، دەرزیلە، دەرزی بچووک
چەنی(هەورا)
دەرزی، (فە) دەرزەن. لەگەڵ، لەتەک، گەر، تەک، لەگر. (باڵە) کەنداڵی ڕفۆک، بەو گڵ و خۆڵەش دەڵێن، کە لە کەنداڵی ڕفۆک دەڕوخێ(هەورا) بۆچی؟، بەهۆی چی،: چۆنی؟، چەنی
چەنیدان(هەورا)
چەنێ(بار)
شمشەی برووسکێیە، ئاوارەی برووسکێیە
چەنە بەچەنە وێستان
بەرانبەریکردنی یەکێک بۆ یەکێکی تر بە قسە لە ڕووداکردنەوەی
چەنە(فە.، موک)
چەنەگە._لێدان: چەنەگەلێکدان، قەوچەقەوچ، چەنەبازیکردن. زەوییەکە قوڕێکی هێندە بە تینی هەبێ لاقی ووڵاخان بگری. (لو) هێندە؛_ی قرانێک: هێندەی قرانێک. (خۆموک) هەرەس
چەنەباز
فرەواچ. (هەورا) فرەدوو، چەنەدرێژ، زماندرێژ، لاترقەوچ، لۆترەوان، دەمتەقێن، قەرەچەناخ، چەنەسووک، چەوچەو، چەنەهەراش، زۆردوو، بەسبێژ، بەژۆک، زۆربڵێ، چاوەش، بلبلە، پلپلێ، چیڕەدرێژ._ی: دەمەتەقێ، هەڵپەهەڵپ، چەنەسووک، چیڕەدرێژی، چەنەهەراشی، چخچخی، پلپلییی._کردن: چەنەلێدان
چەنەدان
چەنەدرێژ
چەنەسووک
چەنەسووکی
زۆربڵێیی، چەنەبازی، چنچنی، (باک) پلپلییی