تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چەقچەق(باک)
چەقچەقۆلک(باک)
گەمەیەکە
چەقچەقۆک
گیایەکی بەهارییە گەڵای خڕەو بەرێکی وەکوو گێوژی دەگرێ بەڵان گچکەترە
چەقچەقۆکە
شەیتانۆکە، ئێسکێکە وە کەشکۆڵی دەچی بەقەد گووێزێکی گچکە دەبێ لە چۆڵی زیندەوارێکی لەناو دایە، چەقچەقۆک. (کۆ) گیایەکە گەزێک بڵندتر دەبێ گوڵی شین دێنێ وەهی حاجیلەی دەچێ، بە سووتاوی لەگەڵ ڕۆنی بۆ ئاورەو بیرۆ زۆر باشە. (باک) چەقچەقە، چەقچەقەکەی ئاشی، کە بە گەرووی ئاسنی گرێ دەدەن دەخڵی پێدا دێتە خووار، کە وە بەردی ئاشەکە بکەوێ بۆیە چەقچەقەی پێدەڵێن
چەقچەقە
گیایەکە گەڵای لە هی داربی دەچێ و باریکترە. گیایەکە بەهارییەو بۆ کەسێکی دەنگی نووسابێ جۆشدەدرێ و دەخورێتەوە. گیایەکی دڕوییەو بستێک بڵند دەبێ وەهی گووێنی دەچێ چەند گوڵێکی سوور یا شین یا سپی فوودراو دێنی منداڵان لە نێوچاوانی خۆیانی دەدەن دەیتەقێنن، تێووڵتەقێنە، تەقتەقۆک، چەقچەقۆک، چەقەنە، ئەو گیایە شیرێکی زۆر تاڵ دێنێ. (لو) قەزوان. چەقەی ئاش، چەقچەقەی ئاش و چتی وەکو وی. (ئەردە) کاسنی، گولیلی. (ئەردە) گیایەکی خۆرسکە لە قەراخ چۆم و کشت و کاڵاندا سەرهەڵدەدا لکەکانی کورت و ریشەکەی ئەستوورن گوڵەکانی شینن، لە پزشکیدا ڕەگ و ریشەکەی بە کوڵاوی بەکار دەبرێت تا بڕو هێزدەری چیکڵدانیە، ریشەکەشی دووای ووشکبوونی بە کوتراوی وەکوو قاوەی بەکار دەبرێ بەڵان تام و بۆنی وی نادات
چەقچەقە بەرگاویلکە
باڵندەیێکی چکۆڵەیە هەر چەقەچەقیەتی و لەگەڵ جووتێران بەناو خەتاندا دەگەڕێ
چەقچەقەی بنگونان
(هەو) گەمەیەکە
چەقک(باک)
باڵندەیەکە
چەقۆ
چێر، بەنبڕ، چەقوو، کارد، (تیغ) ، تیغێکی مشتۆ دەسک دارە دەمەکەی دەنوشتێتەوە بۆ ناو دەسکەکەی
چەقۆساز
چەقۆگەر
کەسێکە چەقۆی دروستکا
چەقۆی گەورە
چەقی مەرگ
چەقیان(ئەردە)
چەقیان(ئەردە)
چەقین
دامەزران، چەقان، داکوتران، ڕاوەستان، ڕۆچوونی چتێکی ڕەق لە چتێکی نەرمدا، تێڕاچوون، تێهەڵچەقین. لە قوڕی_: واتە لە قوڕی ڕۆچوون. داکوتران، ڕاوەستان. جگێن، یاری میچێن
چەقینەوە
دووای بارانە، کە زەوی پندڕ بۆوە دەڵێن نێربۆتەوەو چەقیوەتەوە
چەقێلە
چەقالە، دارێکی دڕواوی پەلک سپییە بەژنێک بڵند دەبێ بەریشی وەکوو بادامییە بەڵان چکۆڵەترەو ناوکەکەشی تاڵەو لە خووێدا پەروەردە دەکرێ، هی شیرینیشی هەیە