تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چلە بووچک
چلەی گچکە
چلە(چللە)
_ی هاوینی: لە نێوەڕاستی هاوینێدایە،_ی زستانێ: سەیدک، (کە) خەفتیان، چل ڕۆژ لە نێوە ڕاستی زستانێدا،_ زەیستانان: ماوەیەکە بۆ ژن، کە منداڵی بوو تا چل ڕۆژان. (فە) گوریسی ئەستوورە لە موو دروستدەکرێ. بە تێپەڕینی چل ڕۆژان دەڵێن دووای بوونی منداڵێکی یان دووای مردنی یەکێکی یا پاش گووێستنەوەی بووکێکی، لە شووێنێکی نەدیوو پەنهانیشدا تا ماوەی چل ڕۆژان خودا پەرستی تێدا بکرێ_ی پێدەڵێن. بە پێی ڕێبازی کوردستانی باکووڕ: لە زستانێدا 20 ڕۆژی کانوونی یەکەم و بیستی کانوونی دووەم دەکاتە چلەی زستانێ، چلەی هاوینیش بەو چەشنەیە: 20 ڕۆژ لە تەباغ و 20یش لە تەمووزێ، لە چلەی زستانێدا سەرما زۆر سەخت و لە هی هاوینێشدا گەرما زۆر بە تین دەبی
چلەبچووک
چل ڕۆژەکانی دووایی زستانێیە
چلەبڕ
بە حاجی لەگلەک و باڵندەیێکی تر دەڵێن، کە لەپێش کاتی خۆیدا گەڕابنەوە کووێستانێ._کردن: هاتنەوەی لەگلەگو باڵندەی تر لە چله ی زستانێدا
چلەبەنان
برێتییە لە چەند دەوارێکی زۆر بە پڕی بە یەکتری داهەڵدرابن بە جوورێکی کەچڵە گیری دەوارەکان بە ناو یەکتریدا چووبن
چلەخانە
شووێنێکە چلەی تێدا بگیرێ بۆ خودا پەرستی
چلەدار
منداڵێکی تازە بووبێ چلەی تێنەپەڕیبێ. ئافرەتێکی زەیستانە، کە هێشتا چلەی نەچووبێ
چلەدانک(باک)
چلەشۆر
بارانی ڕێژنەی دووای چلەیە
چلەم
چلهەم، بۆ ئەوە بەکار دەبرێ، کە لە پلەی (چل)ی دابێ
چلەمین
چلەوورچ(ئەردە)
25 ڕۆژ لە مانگی (جدی) تێپەڕێ (وورچ) دەچێتە ناو کونی خۆی 25 ڕۆژیش لە سەرەتای (حمل) بمێنێ دێتە دەرێ ئەو چڵ ڕۆژە سەختترین ڕۆژانی زستانێیە
چلەپایە
چلەپۆپەی درەخت
چلەک(باک)
چلەگەورە
چڵ ڕۆژەکانی سەرەتای زستانێیە
چلەی بچووک
چل ڕۆژەکانی دووایی زستانێیە
چلەی گەورە
چل ڕۆژەکانی سەرەتای زستانێیە
هەسارەی جووچلەدار
ئەستێرەی کلکدار.*
سیرۆچلە
وەکوو سیرو کەوەر کەژییە.
چاوچلە
بازووبەند، نشتووی چاوو زارێ. (ئەردە) چاوپیس. بازی بەندێکە، کە نوشتووی چاوو زاری تێدەکرێ
چلچلە(بابا)
باڵندەیەکی بۆرە وەکوو پەڕەسێرکەی وایە
چەچلە(ئەردە)