تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چلە(چللە)
_ی هاوینی: لە نێوەڕاستی هاوینێدایە،_ی زستانێ: سەیدک، (کە) خەفتیان، چل ڕۆژ لە نێوە ڕاستی زستانێدا،_ زەیستانان: ماوەیەکە بۆ ژن، کە منداڵی بوو تا چل ڕۆژان. (فە) گوریسی ئەستوورە لە موو دروستدەکرێ. بە تێپەڕینی چل ڕۆژان دەڵێن دووای بوونی منداڵێکی یان دووای مردنی یەکێکی یا پاش گووێستنەوەی بووکێکی، لە شووێنێکی نەدیوو پەنهانیشدا تا ماوەی چل ڕۆژان خودا پەرستی تێدا بکرێ_ی پێدەڵێن. بە پێی ڕێبازی کوردستانی باکووڕ: لە زستانێدا 20 ڕۆژی کانوونی یەکەم و بیستی کانوونی دووەم دەکاتە چلەی زستانێ، چلەی هاوینیش بەو چەشنەیە: 20 ڕۆژ لە تەباغ و 20یش لە تەمووزێ، لە چلەی زستانێدا سەرما زۆر سەخت و لە هی هاوینێشدا گەرما زۆر بە تین دەبی