تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەڕەسلێرکە
حاجی ڕەش، (باد) هاجی ڕەشک. هەچهەچک، (زەن) پلیسر، پەرەئەسترێلکە. (دەر) سیپرۆسنەک، (هەورا) پلیزگرد، (دەرکۆ) پەرەسێلکە، (دەر) تسێپرووسنەک، سپیسنک، پەڕەسووێلکە، باڵندەیێکی ڕەشی باڵ و کلک درێژە، هێندێکیان بەرگەردەنیان زەردە لە چۆلەکەی گەورەترەو تەنها لەنێو ئاوەدانییاندا دەژی و لە جێگای بڵند هێلانە دەکات، چونکو کە لەسەر زەوی بنیشێ ناتووانی بفڕێ
پەڕەسلێنکە
پەڕەسێلکە
پەڕەسلێرکە، باڵندەیێکی باڵ و سەر ڕەشی ژێر زگ سپی و بەرچەنە سووری کلک دوو فاقی چکۆڵەیە
پەڕەناو(دزە)
لەکاتی جەنجەر یا گێرەدا قرشەی بەر پێیان هەڵدەدرێتەوە بۆ ئەوەی هەموو بکوترێ بەو کردەوەیە دەڵێن
پەڕەند(باک)
دانەو ووردەپۆڵا. جەودەر بۆ تیغ. پۆڵای پاس
پەڕەندار(باک)
پەڕەنگ
(موک) پرپەی گووارەو گوڵ. (باک) پۆلوو، بزۆتی ئاوور
پەڕەنیشک
گیای نووسەنەک. پەنێرشک
پەڕەوازە
پەروازە. هەڵچوون و گەوره بوونی منداڵ و مەل. بێچووە باڵندان، کە تازە وازی بە باڵیان دەکەن بۆ ئەوەی فێری فڕینێ ببن_ی پێدەڵێن. پەڕوازە. چاکتربوونەوەی بار. دەربەدەر، پەرێشان._بوون: باڵگرتن. دەربەدەربوون، دوورکەوتنەوە._کردن: دەربەدەرکردن. فڕاندن
پەڕەوور(خۆ.، هەو)
باڵندە، فڕین، باڵدار، پەڕەوول
پەڕەوگوڵا(هەورا)
پەڕی گوڵان
پەڕەوێرارا(هەورا)
بەسەپێرار
پەڕەپەڕە
پەڕپەڕە، تووێ تووێ
پەڕەچۆنگ(باک)
زۆرەوانی، شەڕ، جەنگ. _باک)_ی: شەڕو زۆرانی._کرن: شەڕو زۆرەوانی گرتن
پەڕەکا
پەڕی کای
پەڕەکردن
لۆکەو خوری بە کوتک و کەوانی کارگەچییان، فش و لێک بڵاوو شێکردنەوە، هەللاجی کردن
پەڕەکە(ئەردە)
پەراسوو، پەڕەی چتی. پەڕەی ئاشی و ئیتر
پەڕەکەر(هەو)
هەللاج، پەڕەوان، کەسێکە بە کوتک و کەوان لۆکه و خوری شێ بکاتەوە._ی: هەللاجی، پەڕەوانی
پەڕەکەی ئاسیاو
پەڕەی ئاشی._قلف،_قولف: پەڕەی قفلی
پەڕەکەی کڵۆم
پەڕەی داخستن، پەڕەی دەرگا کڵۆمدان._لووت: پەردەیێکە لە نێوانی هەردووک تفنکەکاندا._ماسی: پوولەکەی ماسی