تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەلک
(باک) بلۆق. (هەو) گەڵای دارو گوڵ و ئیدیکه یە. لقی دارو درەخت. گووفەک، سەرگووێلک، سەرانگووێلک، جێگای خۆڵەمێشییە. پەڕی گوڵی. پێڵوو._ی چاو: پێڵووی چاو. (باک) هەلووک
پەلکدار
ئاسنێکی دوو پەلی لووت تییژە نەخش و گێڕی پێدەکرێ
پەلکردن
پەلکوتان
دەستکوتانی کووێرو چاوساغ لە تاریکیدا. برێتییە لە ڕەنج و تێکۆشان
پەلکونانن
پەلکە زێڕینە
کۆلکەزێڕینە، کەوانەیێکی ڕەنگاو ڕەنگە لەسەر ڕووی هەور پەیدا دەبێ لە کاتێکیدا، کە خۆر لە دڵۆپەی بارانەکەی ناو هەورەکە دەدات حەوت ڕەتگی لێ پەیدا دەبێ: وەنەوشەیی، شین، لاژوەردی، سەوز، زەرد، پڕتەقاڵی، سوور
پەلکە(کەل.، هەورا)
پرچی هۆنراوەوە. پەلیک. گوجی، بەندی کەواو کراس و ئیتر
پەلکەبەدراوە
پەلکەدراوە
پەلکەبەدراوە، گیایەکە دوو بست بڵند دەبێ و گەڵای وەکوو پارەیە گوڵی زەردە دووای گوڵەکان، کە وەرین لە جێگای وان چتێکی باریک و خڕ دەردەکات وەکوو ئەنگوستیلەی وایە
پەلکەمێو
پەلکەڕەنگینە
کۆلکە زێڕینە، (سوور) پەلکە زێڕینە
سەرپەلکی
(باک.) : دەمەکی٬ ڕووکاری دەرەوە
بنپەلک
سوورەپەل( بۆ تووتن بەکار دەبرێ)
سپەلک
سی٬ شووشوو٬ شووش٬ پیلاسپی٬ پشاسپی٬(باک.) سەپەلیک٬ (دەر.) سووێ٬ (لو.) سوویە٬ هەناو٬ شش.
سەدپەلک
گوڵێکی تۆپی زەرد و زلە.
پڕپەلک(باک)
چڕو پڕو تێکەڵاو، دارستان و گیا