تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەروەری
پەروەرندە. مامۆستای بەرهەمهێنان
پەرپتاندن
پیچدان، تاودان
پەرپتین(باک)
خەم و تاوو پێچ بوون. ڕووتاندنەوەی پەڕی باڵندان. بپەرپتە
پەرپوولە(دەر)
پەرپێتاندن
پەرپێنە(سوور)
پەڵپێنە، پرپرە(گیایەکە)
پەرپەرۆچکە
بەربەرۆچکە._ی ئاسمانێ: بەربەرۆچکەی کەشکەلانێ
پەرپەرۆک(باد)
پەرپەریک(باک)
پەرچ
بێشە. چەمچخوور. (هەورا) پەرژینێکە هەموولایەکی بە دارەدڕکی شین ڕازابێتەوە، پەرچین. مێوێک یا چەند مێوێکی گەورەیە، کە ڕێک و پڕ باڵبدەنە یەک. (کۆ) شووێنێکی پڕ دڕک و داڵ و گیاو دارەمێوی تێکچڕژابێ. (زەن) چڕ، قاڕوون، زەمەند. (کۆ) مێوێکە بخرێتە سەر قایمەو نەبێتە کۆلکە. (ڕۆژ) وەڵام. (هەورا) دالێت. بەهانە، بیانوو، بیانک. (موک) ناڵبەندو دارتاش و ئیتر، کە بزماری لە هەر شووێنێکی بکوتن کە سەر نووکەکەی بکوتنەوەو پانی بکەنەوە پێی دەڵێن_دانەوە. کیپ، کپ، گیراو. کونی لوولێنەو مەسینەو ئیتر، کە بە خشت و خاڵ و چرپ و چاڵ بگیرێ و ئاوی لێ نەیەت دەڵێن_بووە. _کردن: گرتن، بەستن. سەرپەلی داری بەند کە قر مابێ. پەچ. پەرژین
پەرچاندنەوە
سەری بزمارو ئیتر پان کردنەوه و نووشتاندنەوە، پەرچدانەوە. داپاچاندنەوە
پەرچانن
پەرچاوتن
بە بەرهەڵستی جۆگەیەکی دەڵێن، کە بە پەرژین و داران ڕێکخرێ تا ئاوی لە نزمیەوە بەرز کاتەوەو وە سەری خات
پەرچاوە
پەرچدراو
پەرچدانەوە
نووشتاندنەوەی لووتی بزمار لەدیوی ناوەوە. بەرپەرچدانەوە، ڕاڤە، پەرچڤاندن
پەرچفاندن(باک)
باپێکردن. هەڵامساندن