تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چۆلەپێچەن
دارێکە بە نێوەڕاستی دەرکی تەویلەو هۆزو هۆڵانیدا ڕایەڵ دەکەن تا ڕەشەووڵاخ، ووڵاخ و ئاژاڵانی پێدا نەیەتە دەرێ
ڕاپێچدان
ڕاپێچکردن
فڕاندنی چتێک خێرا لە لایەن با یا ئاو یا گیاندارێکەوە
ڕاپێچەک
ڕاپێچەکدان
ڕاپێچەکدەر
ڕاماڵەر، ڕاپێچەر
ڕەپێچەک
قولە پێچ. – دان: به خۆشی بردن، قوڵە پێچ کردن
کوڵەپێچکردن
ڕاپێچ کردنی یەکێک یا پتر چنگ لەسەرشان.
گەڕپێچە
بایەکە وەک گەردەلوولە وایە٬ بەڵان کورتتر و ئەستوورترە. گێژەڵووکە.
ئاردەپێچ
جوورە هەڵوایەکە لە ئاردی دروست دەکرێ
ئەسمەرپێچ
چیغێکی تایبەتی بەبەنی ڕەنگاو ڕەنگ چنرابێ
ئەنگوسپێچ
جوورە هەڵوایەکە
بابۆڵەپێچ
پەتێکە مەلۆتکەی پێدەپێچرێ، دەسڕازە
باپێچ(باد)
باو بەفرێکە پێکە تێک باوێن و گێژی تێدا بخوا لە شووێنێکی قووڵ یا چەپدا. بەفرێکە با لە جێگایەکیدا کۆی بکاتەوە. (باک) باربەست._کرن: باربەستی. پێچێکە لەبەر زگی مرۆڤاندا بێ
بلووێرپێچ
پارچە پەڕۆیەکە دە بلووێری منداڵان دەپێچرێ تا منداڵەکە بریندار نەبێ
بەرانپێچ
جۆرە بەروانکەیێکی گەورەیە ژنان لەکاتی فەرمان بە بەرسنگیانەوە دەگرن
بەرپێچ
سەموون، پارچە ئاسنێکی وەکوو مووروو وایە لەسەر بورغییان توند دەکرێ تا بورغییەکە خاو نەبێتەوەو دەرنەیەت. بەربەست، پێشگیری، بەرهەڵست
بەپێچ
فێڵباز. ڕێوی_ە
تەتەپێچ
پێچانی دەستی شکاوە بە قامیش و مشەما
دەسپێچ(ئەردە.)
دەسرازە،پەڕۆیەکیشە نانکەرلەکاتی نان پێوەدانێدا لە دەستی دەئاڵێنن.
زینپێچ
بەنێکە زینی پێدەپێچرێتەوە
سەروپێچ
کۆفی، کۆڤیک، چتێکە لە سەرببەسترێ، چۆنێتی بەستنی سەروپێچ: ئازاد-ێکی جووانی هەیە.
سەرپێچ
شاشک٬ چتێکە لەسەر ببەسترێ٬ پێچی سەر٬ مێزەر٬ مەندیل.
قوڵەپێچ
ڕەپێچەک. –دان: ڕەپێچەکدان
قۆڵپێچ
چتێکی درێژە نان پێوە دەر لە کاتی نانکردنێدا لە قۆڵی دەپێچێ تا قۆڵی نەسووتێ
لانکەپێچ
(ئاک.):پنجە گیایەکە بە زەویدا ڕادەکشێ٬ لە نێو باغچاندا دەبێ٬ گوڵی زەردو ووردی بەقەد دەنکە جۆیەکی دەبێ
مارپێچ
(هەورا.): میزەکا٬ (دەر.):گامیزە. جوورە دڕوویێکە. چەشنە پێچێکە.-جگەر: جەرگی مارپێچی
ملپێچ
گەردن پێچ٬ مەڵبەند٬ ملوانه٬ گەردن بەند٬ شال گەردن٬ (باک.): ئلێمی
ناوپێچ
چتێکە لەنێو قەف و پێچی ڕیخۆڵاندا بە زلی پێوەیە