تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێ پێچە(شا)
تووربێن، (هەورا) تۆشەبەرە. توورەکەیێکی پەڕۆیە شووانان نانی تێدا دەبەنە دەرەوە
پێچە
ڕووبەند، ڕووپووش، سەرووکە، خاڤک، پەچە، ڕووبەند
چارشەو پێچە
عەباو پێچە
دەست پێچەنە
دەست پێچەک
دەسرازە،دەسترازە،دەست بێنەک،دەستپێچک.
پێچەبەدەرەوە
گەڕ، خول. خولخوواردن، گەڕخوواردن
پێچەن
چۆڵەپێچەن، دارێکی درێژو ئەستوورە بەقەد کلکە بێڵێکی پەتێکی لەنێوەڕاستی دەخرێ ئەو سەری پەتەکە بەستراوە بە چەپەری دەرکی ئاژاڵانه وە، دارەکە لە پشت دەرگایەکەوە بادەدرێ تا توند دەبێ وەپشت دەرگایەکە دەدرێت تا نەکرێتەوە
پێچەنە(هەورا)
دەستڕازە
پێچەوانە
چەپەوانە، ئاوەژوو، واژی ، بەرواژی. چتی پاش و پێش
پێچەک(شا)
پارچە دارێکە هێندەی بستێکییە گوریسی پێ پێچ دەدەن تا بارەکە توند بێ چتێکە، کە چتی تری پێ بپێچرێتەوە. گڵۆڵەی بەن یا ئاوریشمییە. (باک) پارچە پەڕۆی کۆن، پرزۆڵە، زیواڵ. بەند، نەوار
پێچەک(کۆ)
خەسوولە. (موک) ڕاپێچان، پێچانەوەی دەوار بە دووبەش بۆ بارکردنی. دارێکە ڕیسی لەسەر هەڵدەکرێ
پێچەکڵوو
پێچەکولوو، بەفرێکە بە کولووی گەورە ببارێ. لۆکەیەکی کراوەوەیە، کە پارچه پارچە کرابێ بە درێژکۆڵەیی (دەستپێچ) بۆ ئەوەی کە بەخەڕەک بڕێسرێ
پێچەکڵۆ
پێچ و کولۆ، بەفرێکە بە کولووی گەورە ببارێ
پێچەڵپاچ
گوفتار یا کردارو یان چتێکی ناڕێک و نالەبارە
پێچەڵپێچ
دەسپێچەن
خوری کە تەشی ڕێس لە جمگەی دەهاڵێنێ.
دەسپێچەنە
چۆلەپێچەن
دارێکە بە نێوەڕاستی دەرکی تەویلەو هۆزو هۆڵانیدا ڕایەڵ دەکەن تا ڕەشەووڵاخ، ووڵاخ و ئاژاڵانی پێدا نەیەتە دەرێ
ڕاپێچەک
ڕاپێچەکدان
ڕاپێچەکدەر
ڕاماڵەر، ڕاپێچەر
گەڕپێچە
بایەکە وەک گەردەلوولە وایە٬ بەڵان کورتتر و ئەستوورترە. گێژەڵووکە.