تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پڕپۆل(ڕۆژ)
نێوماڵ. پارچەی کۆنی شڕ، تیتۆل. مرۆڤی بێ کەلک و چەپەڵ
پڕپۆڵە
ئاردو ئاو بە تێکەڵاوی دەکرێتە گرمۆڵە گرمۆڵە، دەیدەن بە جووچگەی مریشکان چونکوو جووجیلە، کە تازە لە هێلکە بێتەدەرێ دانی بۆ قووت نادرێ
پۆتپۆت(باک)
پتپتە. قسەی پڕو پووچ و بێ واتا
پۆکەپۆک(زا)
بەفری کەڕەپوو. (جا) نووکەنووک، سکاڵاو گلەیی لەبەر خۆوە. نەرمەگریان
پەردەی ژێرپۆس
پەردەی ژێر پێست
پەساپۆرت
ودمنایەکە وەردەگیرێ لە دەوڵەت بۆ ئەوەی بە ئازادی هاتووچۆی ووڵاتانی بێگانان بکرێ
پەسپۆڕ(زا)
ئافرەتی چەنەباز
پەپۆلە
سەرە گونکە هەویرێکە، کە لەدووای نان کردن دەمێنێتەوه و دەکرێ بە نێوەنانێک
پەپۆکە(خۆ.، ڕەوا)
کوللێرەی بچووک، خەپلە کە بۆ منداڵان دەکرێ
پەڕپۆت(فە)
پەکووپۆک
چارەپۆش
ڕووپۆش._ی: ڕووپۆشی
چاولێپۆش
تخلێکەر
چاولێپۆشین
تخلێکردن
چاوپۆش
لێبوور، لێبوورەر، بەخشەر، چاوقووچێن، هشازا
چاوپۆشان
چاوپۆشاندن
چاوپۆشی
لێبووردن، لێبوورین، بەخشین، تخ، حا
چاوپۆشین(باک)
چاوداپۆشین، لێ چاوپۆشی. لێبووردن، بەخشین