تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەپڵەقوو
دارێکی کێوییە لە بەڵاڵووک دەچێ، تیری لێ دروستدەکرێ. تەپلەقوو
تەپڵەک
(ئەردە) قونە، گونیە، (ئەردە) بەس. پارچە ئاسنێکی باریک و تریک و درێژووکە یا سێ سووچە لە شووێنی شکاوی کورسی و مێزی دەدەن تا قایم بێ. قەرتاڵەی پێست بە ڕوو داگیراوە. (هەورا) قیڕ تەبەق. سەرەدارێکی درێژکۆڵەیە دەخرێتە سەر کۆڵەکەو نێرگەی لەسەر دادەنرێ، (ئەردە) کۆماجە. (ڕۆژ) چەرمێکی خڕە کوندەو مەشکەی پێ پینە دەکرێ. تەپەی ئارەقچنی. (کە.، جەبا.، ڕۆژ) زنج، کووخێکە ددیوارەکانی لە خشت و قوڕ یان لە بەردو قوڕ بێ بەڵان سەربانەکەی بە پووش و قامیش و هەڵاش گیرابێ. ژێرجگەرە، ژێر جغارە گچکە
تەپڵەکی ڕۆژ
گۆی ڕ.ژێ، گۆی خۆر
تەپڵەگووێنی
جوورە بنەگووێنییەکە بە حەردیدا پان دەبێتەوه و که تیرەی جەباری لێ پەیدا دەبێ
داپڵان
درکان، درکێنران
داپڵاندن
داپڵوخین
داپڵۆخان
توڵانەوە، پڵیخانەوە، ڕزانەوە، پرتکیان، پەتشان، سووتان و داماڵانی شووێنێک لە لەش بە هۆی ئاگر یا ئاوی کوڵاوەوە
داپڵۆخاندن
توڵاندنەوە،پڵیخاندنەوە، ڕزاندنەوە،پرتکیاندن، سووتاندنو داماڵینی شووێنێک لە لەش بە هۆی ئاگر یا ئاوی کوڵاوەوە
داپڵۆسان
داپڵۆساندن
داپڵۆستن
داپڵۆساندن،لێدان، بە چەپۆکی بە سە ر دا ماڵین، داپڵۆسین
داپڵۆسکان
(ئەردە.): داڕووتان
داپڵۆسکاندن
داپڵۆسکانن
(ئەردە.): داپڵۆسکاندن
داپڵۆسکیان
داپڵۆسین
ڕووتکەر، جەردە، داپڵۆسەر
داپڵۆسین
ڕووتکردن، ڕووتاندنەوە، داپەڵۆسین، داگرتنی یەکێک بە لێدانی یەک لەسەر یەکتری، بە چەپۆکی بەسەر و گووێلاکی کەسێکیدا ماڵین
سپڵدار
تێرۆلیمان٬کەسێکە گرفتاری نەخۆشی سپڵی بووبێ._ی:نەخۆشی سپڵی گرتنەوە.
سپڵوووێنک
دارێکی ووشکی کەوتووە٬ کە لەبەرکۆنی سپی هەڵگەڕابێ.