تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چاپوکڕوویی
چاپوکی
تەڕدەستی، ئازایی، بەپەلە
چرپوچاپ(ئەردە)
چووارپووڵەکە
چووارپارچە چەرمی قەبزە نوشتەییە بۆ قایمی لەڕاست و چەپی کەوش دەدرێ لە ئاستی جەمسەرەکانی
چپوهووڕ
چپ و هۆڕ، چرپەچرپی زۆر
چەکوپووش(ئەردە)
شڕەی ناوماڵ، شڕەو پڕە
کلکەپووتە
(هەورا.): قامکەتووتەڵە٬ قامکە چکۆڵە
کەتەوقوپووڵی
(موک.): هەردووک هەر پڵاوی قوبوڵین
کەرپووچ
خشتی سوورەوە کراوەوە
کەرپووچۆک
گیایەکە گەزێک بڵند دەبێ و گەڵای وەهی دارەبی دەچێ٬ بەڵان دڕووی ووردی زۆر پێوەیە سەری هەرکە دەرچوو چەند گوڵی زەرد دەردەکات وەکوو گوڵی گونەسەی دەچێ٬ دووای وەرینی قاپیلکی دەنکی سپی سێ سووی تێدایە منداڵ دەیخۆن
کەرەپوول
(زا.): داگیر کردنی ماڵ و سامانی یەکێکییه٬ کە لە لایەن یەکێکییەوە زەوتکرابێ
کەلپووس
کەول٬ پێستێکە بەبن قاپووت و عابا و چتی واوە دەدرێت
کەپوو
(ئەردە.): شەویلکە. بێددان.کوند٬ کوندەبەبوو٬ کەپۆ٬ لووت.(فە.): جوورە پەپوولەیێکە لە ناو باخ و باخچە و کشت و کاڵاندا لەش گچکە و باڵ گەورە و ڕەنگ بۆرە
کەپوورە
(ئەردە.): هەراهەرا٬ قوولەقوول٬ هەنگامە
کەپوول
کاسەی سەر٬ کەللەی سەر
کەپوولە
(ڕەوا.): جوورە ئەیارێکە مزەی ئاشی پێدەگیرێ. کۆتکی دارینە لە ئاشیدا٬ کە گەنم 6 مست کەمتر بێ
کەپووکەرە
باڵندەیێکە لە کاتی خووێندنی دا دەڵێ کەپوو
کەپووڵ
کەپۆ٬ لووت
کەڕەپوو
(خۆ.): تووێکی گاڵ و کرچە وەری بێ٬ کەڕەتوو. (خۆ.) هیچ و پووچ٬ هیچ. داری زۆر ووشکی گەندەڵە.تووێکیشە هێشتا نەگەییشتبێ.داری زۆر ووشکی گەندەڵ.بەری گیای لەبان. کەوەک ووردە لۆکە وایە
کەڕەپووسەر