تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پن(باک)
(باک) زچ. نوختە. بڕکەی شووتی و ئیتر. کەدو توولەی لکە گیایانە، کە بە زەویدا بڵاو دەبێتەوە
پنار
پنتک(ڕۆژ)
پنج
چەند لکە دارو یا گیایە، کە لە لۆکەو بنی کۆن دەری بکات، دەغڵ و گژو گیاش، کە شینبوو دەبێتە پنج، کە گەوره و بڵند بوو چڵی پێ دەڵێن._کردن: ڕاوەستانی زگ لە ڕەوانی. _ە گیا: ڕەگ و ڕیشەی ڕووەک و گژو گیایانە. پنچک، گیایەکیشە، کە سەری لە زەوی هێنایە دەرەوە چەند کەدەو لقێکی دەربکات. دەرمانێکە برێتییە لە قسڵ و لۆکە کۆن و پیو بۆ پینە کردنی دیزەو گۆزەی شکاوو گونجی ئاو. پنجداڕوو._کردنی دیزەو گۆزەو کووپەو ئەو کەل و پەلانەی، کە لە قوڕ دروستدەکرێن. مەبەس لە چارەکردنی کارو باریشە
پنجار(بار.، وان.، باک)
سەوزەوات. گیاو گۆلی خوواردنێ، گیای سوورکراوەوە واتا پنج بۆ ژارو هەژار
پنجکردن
گرتنی کونی دیزەو کووپەو ئیتر. پینەکردن
پند
(باک) جاڵجاڵووکە. پندەپیر. (زا) قوون، قنگ، کوون. (خۆ) پندریسکە (باڵندەیەکە). (هەوکە) جەمجەم. (دەر) پنت. ئەسپێی باڵندەی کەوی و کێوییە بە کەمێڵە لاق و باڵ و جێگایانی تری دادەگرێ، بە ئاوی دەماری تووتنێ چارەی دەکرێ. هەر لەو چەشنەش پند هەیە تووشی لەشی مرۆیانیش دێت بەبن مووەکانیدا دەچێتە ناو گۆشتیەوە، بە تراشین و دەرمانی گەرماویش چارەی نەکراوە، بەڵان تەنها سورخی فەقێیان کەمێک لەنێو ئاووری داوێن، مرۆیەکەش چتێکی وەکوو کراسی ژنان لەبەر دەکات لەسەر ئاوورەکە هەڵدەتروشکێ دەبێ نەیەڵێ بۆنی سورخەکە بە دەم و چاویدا بچێ چونکوو زیان بە ددان و چاوان دەگەیەنێ. پندی مرۆیان ڕشک دەکات و بە مووانەوە دەنووسێن دووایە بە قەدەر ئەسپێیەکیان لێدێ و بە بنی مووەکاندا دەچنە خووارێ ئێجگار بە خارش و ئێش و ئۆف و ژان و ژووانە. (هەورادەرهەوزەن) چنگنە
پندر
پتەو، مەیلەو ووشک، (هەورا) پنر._بوونەوە: چەقینەوە. (دەر) پەندیرە. پنج._بوونەوەی زگ: ڕاوەستانی زگ لە ڕەوانی._کردن: پنجکردن
پندربوونەوە
چەقینەوە، ووشک و کزربوونەوە. ڕاوەستانی زگ لە چوونێ
پندرپۆزە(باک.، باد)
گیایەکە لە قەراخ جۆگەلان شین دەبێ، نێرتکەکەی هەڵدەکێشن و سپی دەکەن و دەیخۆن، شیرینە
پندرۆک(باد)
(موک) پل، کۆم، نێوی قوونی مرۆڤانە
پندریسک(ڕەوا)
باڵندەیێکی چکۆڵەو بۆرو تیژڕۆیەو چەنگاڵی تیژن لەنێو دڕک و داڵاندا دەژی. (ڕەوا) چکچکە. (کۆ) فندەگولە. بۆ کەسێکیش بەکار دەبرێ لە کاروبارو ڕۆیشتنێدا توندو تۆڵ بێ. چەقەسوو. ئەسپێی باڵندانە، پند
پندە
نێوی دەنگە. پرتەپرتی پیاوو ژنانە
پندەپند
پنر(هەورا)
پندر، توندو کرژکردنەوەی پێستی چاو بەهۆی مازوو و تیکوڵە هەنارەوە وەکوو کوندەو مەشکە، کە تاڵاو دەدرێن، کە خاوو بێ تام و بۆنی ناخۆشە، بەڵام لە پاش تاڵدان تام و بۆنی خۆشدەبێ
پنری
گیر، تامی گیر
پنچک
پنج، پنچکی گیایان، بنچک، پرچک، لق و پۆپی دارانە. داری کورت و لق و پۆپی دارە، کوورس، خورێل، دەوەن، دەرخ، کێزر
پنچکەکەرانە
گیایەکە پنچکەکەی ڕەق و پتەوە کەری پێدەبەسترێتەوە