تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پشکین
پشکەگیر(باک)
لاگیر، لایەنگیر._ی: لاگیری، لایەنگیری
پشکەڵ
قشپڵ، پشقەڵ، کشپەڵ، پشکڵ، پشقڵ، بوشکوول، (باک) کوشپل، (یەز) بشکوول، پیسایی ئاژاڵ و کەروێشک و ئاسک و ئاژاڵانی کێوییە، کە خڕو ڕەشە
باپشکێو
(کە)سیتکە سەڵاو، (دەر) سیسکەسەڵا، (هەورا) قنچکەسڵاوە، چنچکەسلێمانە، (هەر) دیقلۆک، (کۆ) سیچکەسڵاوە، (هەو) سینچکە، (بار) فزدۆک
دووپشکانێ
(هەو.):جوورە گەمەیەکی کوڕانە
دووپشکە
بەو گۆیانە دەڵێن، کە بە دەسکی خەنجەرانەوەن و لە زێڕ یا لە زێو دروستکراون
ماڵپشکنین
کۆڵینەوەی ماڵ بۆ گەڕان بە دوای شتێکدا
هەڵپشکوتن
هەڵازران٬ هەڵدەپشکوێ٬ _ی دەم و لێودوای نۆبە تێ٬ نۆبە تا.
هەڵپشکووتوو
هەڵازراو.
کەڵەپشکۆ
ئەو چتانەیە٬ کە لە مردوو بە جێ دەمێنێ بۆ کەس و کار٬ میرات
گیا دووپشکە
دوو جوورە : 1) گەڵای دوڕواوی و زۆر ئەستۆرە . 2) چڵە گیایەکە وە چڵە گەنمی دەچێ ٬ بەڵام گەڵای لەوی باریکترە و کورتترە ٬ لەسەرەوە گوڵی وەکو گەنمی دەردەکات ٬ بەڵان گوڵەکە بەقەد گرێیەکی قامکی درێژ و بە تەڕی نەرمە و بەووشکی دەبێتە دڕوو.
بنپشک
کچێکی گچکەیە، کە بەهی گەورە ئاڵ و گۆڕ بکرێ پارەی لەگەڵ بێ یا نا
خەنجەری سەردووپشک
خەنجەری گۆردار ، خەنجەری سەربەگۆ
دووپشک
داعبایەکی چنگ چنگی کلک گرێ گرێی چزوودارە بە گیاندارانەوە دەدا. کوڵاژدم، (باک.) دووفیشک، (گۆ.)کەڵاشدوم،(کۆ.)دومارەکۆڵ،(ئەردە.،هەورا.فە.):دەمارەکۆڵ، (هەورا.)مارەکۆڵ،(جا.)چزە پیلە، کەژدم، دەمالە کۆڵ، دووپشت، مێمڵی مرۆڤان و مارییە
دووڤپشک
(باک.): دووپشک
سەرپشک
بەشکار٬ کەسێکە بەشان دابەشێ٬ تەرخان٬ ناڤبر٬ یەکەمین کەس. چتێکی زۆر باشە و لەناو چەند چتێکی تر دا٬ کە پشک ئاوێژرابێ٬ و وەبەر یەکێکی کەوتبێ. –ی: بەشکاری ٬ تەرخانی.