تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پز
(باد) منداڵێکە لە زگی دایکی دابێ و دووای بوونیشی تا مانگێکی. پس. (بابا) تۆلە. (باک) کوڕ، منداڵ. سستی، بێتێنی. بڵند، گەورە. برین، کووان، کولی
گوڵەدان (پز)
گوڵەپپێغەمبەرە ٬گەنمەشامی.
پزان(زا)
پزدان
منداڵدان، پزدانک، پسدان. (خۆ) دەوڵیباز. (باک) پزان. منداڵدانی ئاژاڵان. پرزانگ._ی بزنان: کاردانە. پێستێکی تەنکە لە زگی ئاژاڵان و مانگایاندا بێچووی تێدا بەرهەم دێت
پزدانک(باک)
پزدۆک
زیادە گۆشتێکە سا بەهەر جێگایەکی ڕوو یا لەشەوە بێت
پزرووک(باک)
خوڕڕەمە بارانە، بارانێکە زۆرو بڕێژەو بێ
پزشک
بڕوانە: پزیشک
پزشکی
بڕوانە: پزیشکی
پزمارێ(هه ورا)
پزوو
(دەر) پزی. پزە. (بابا) نافەک. (دزە.، ڕەوا.، سوور) نیفۆ، شووێنێکە لە دەرپێ و پانتۆڵ دۆخینی تێهەڵدەکێشرێ. دەمی ڕەشکەی کاکێشان. (مامە.، باڵە) ئەو بەفرەیە، کە با پێش دەرک و دیوارانی پێ دەگرێ. هەڵامەتی مەڕو بزنان، مرخە، پسکە
پزوور(باک)
پزووسک(ئەردە)
پزووسکە(ئەردە)
پزپزک(باک)
فیتەی بلووێرێ
پزپزۆک(باک)
پزۆ(باد)
مرازی بانگکردنە بە تایبەتی بۆ کوڕان
پزۆر(زا)
ناوزگ و ڕیخۆڵەی گیانداران
پزی
(باک.، دەر) پزووی دەرپێ. (گۆ.، بۆتا) باخەڵ، باغەڵ. (باک) مەمک، سینگ
پزیسک
(ڕۆژ) ڕۆیی. پڕیشکی ئاوورو ئیتر. پۆڵووە ئاوورە گچکەکانە لەناو خۆڵەمێشێدا