تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پرخە
مرخە، (باک) خپە، خڕخڕ. هەستێکە لە دەم و لووتی مرۆی نوستوو دێ
پرخەپرخ
خپەخپ، خرخر، پرخە، مرخەمرخ، پرخەی یەک لەدووای یەکتری، دەنگێکە لە کەپۆ و زاری مرۆی نوستوو دێ._کردن: پرخاندن
پرد
پر، پیڵ، چتێکی ناسراوە کە لەسەر جۆگەو چۆم و زێیان دروستدەکرێ بۆ ئەوەی ، کە گیان لەبەران بە سەری بپەڕنەوە
پردوو(ئەردە)
پەردوو، ئەو زەل و هەژگ و هەژاڵەیە، کە لە سەرداری دارەڕای خانوو دادەنرێت و گڵەبانی لەسەر دەکرێت
پردووخیان(ئەردە)
هەڵپرووزان، پرووزان
پردووخیاگ(ئەردە)
هەڵپرووزاو، پرووپزیاگ
پردژ(ئەردە)
پردۆکە(هەو)
دوو پارچە دارن لەنێو کەرەستەی جەنجەڕیدایە
پردی بەرسرین
پردێکە لە بەرد دروستکراوە لە سەردەمی میرییەوە سێ پێییزە (دینگە)ی هەیە کەوتۆتە لای بەرسرین و دۆڵێکی لەنێوان چیای مامەڕووت و سێلم دا
پردی خەلکانێ
لە گوندی خەلەکانێیە بەرانبەری ئەو دۆڵەیە، کە لە نێوانی کلکی چیای هەندرێن و زۆزکدایە
پردی میران
پردی وارە کەونێ
کەوتۆتە گوندی وارەکونێ و نزیک ئەو دۆڵەیە، کە دەکەوێتە نێوانی چیای کارۆخ و بستێ
پردی کاولۆکان
کەوتۆتە لای ڕۆژاوای کاولۆکان (ڕەواندزێ کۆن)، پردی مەلاووسویی شێخان
پردی(هەورا)
پردێ
شارۆچکەیەکە لە کوردستانی گەرمێنیدا کەوتۆتە نێوانی کەرکوک و هەولێرێ
پردەڵە(بابا)
چەند دارێکە لەسەر (خەردار)ی ئاش ڕایەڵ دەکرێن و بەرداشیان لەسەر دادەنرێ. دارێکی درێژە لەسەر دوو سینگ داکوتراوە لە ناوەندی (مۆلەقە) و (نەوەرد)دا ڕایەڵی جۆڵای ڕاگیر دەکات تا کارەکەی لارو خوار نەبێت
پرزانگ(باک)
پرزووموو
پرزک(باک)
لوو، سۆ، برین و زیپکەی ئەندام