تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خوڵخوڵە
(ئەردە.): کەپوورە،خوڵوو، هەنگامە، قاڵ ، غوڵغوڵە، هەرا، زڵە، هوورا
دارسەوڵە
بێڵێکە لە لۆتکەدا سەوڵە بەو لێدەدرێ
دارەسەوڵە
داری سەوڵە لێدانێ لەناو کەڵەک و لۆتکەیدا
زیقاوڵە
گیاندارێکی بۆری چووارپێیە لە دەڵەک گەورەترە ، پێستیشی بەنرخە
زەنگوڵە
زەنگل، دێژاموور، زەنگی گچکەیە بە ملی ئاژاڵانیەوە دەکەن تا ماری لێ بڕەوێتەوە لە پێ و ملی منداڵیش دەکرێ. (هەورا.): هێچک، دارێکە بۆ شەغرە یا بۆ هەر چتێکی بە کار ببرێت. (هەورا.): ئەژنۆ، چۆک
زەوڵە
(ڕەوا.):مەچەک
سمتەجووڵە(کە.)
ئێسقانی جەمسەری هەردوولا سمتی گیاندارە.
سیاوڵە(هەورا.)
ڕەشکەی ناونان.
سەردۆوڵە
کەوڵی نان لەسەر کردنێیە
سەوڵە
ئاژوتنی بەلەم یا کەڵەکە لە سەرئاوێ بەهۆی جووتەدارە درێژ ودووسەرپانەکانی تایبەتی سەولەوە، دارسەولە.
غوڵغوڵە
هەراوهوریا و تێکڕژانی مەردوم
قاپکەوڵە
(دەر.):قاپشینکە
قنگاوڵە
دووپەلە٬ گیایەکی بەهارییە سووردەکرێتەوە بۆ ڕەوانی دەخورێت٬ کەمێک بەرز دەبێتەوە گەڵاشی وەهی بی دەچێ
قووناوڵە
(موک.سەر.):گیایەکە لە دۆکڵیوێ دەکرێ
قوڵقوڵە
(شن.):ئێسکی نێرو مێی لەسەرەوەی ڕانی. (هەو.):نێک٬ ئەسکنجه٬ زیزەڵە. ناوی کانیەکییە ٬ کە لە گوندی (بەیرەم.) ی هەڵدەقوڵێ کەوتۆتە نێوانی ووڵاتی مەنگوڕو گەوورکانەوە و دیبۆکرییه٬ یەکێکە لە دێهاتەکانی قازییان لە نزیک سابڵاخی ڕەنگین. قوڵتەقولتی شلەمەنییە لەسەر ئاووری
قوڵقوڵە
قەڵپەزە: فووارە
قوڵە
ووشترگەلوو. سەری چاڵایی هێلکە . چارەوێی ڕەنگ شێ. سەرە تیژەکەی هێلکە یە. ناوی دێیەکیشە لە نزیک خانەقین. گیانداری کلک کورت. قوڵخ
مەنگوڵە
گوڵنگە ئەستوورەکانی شەدەو ئی دیکە
هاوڵە
هووڵە (هەورا.)
بڕوانە: مڵە.