تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چیوکاری:
چێوکاری(ئەردە.، هەورا.، کرما)
چێوکوت(ئەردە)
چێڕوکەوان
چیڕەدرێژی، درێژەپێدان، لێنەبڕینەوە
چەنەسووکی
زۆربڵێیی، چەنەبازی، چنچنی، (باک) پلپلییی
چەپاوکردن(سن.، کە)
تاڵانکردن، تێکدانی ئارامی،_(سن.، کە) لەلاوە بۆهاتن، ڕێگا لێگرتن
چەڕەدووکەڵ
دووکەڵێکی زۆر ڕەش، کە پەنگی خوواردبێتەوه و بە جارێکی بێتە دەرەوە
چەڵتووکجاڕ
مەرەزەجار، جارە مەرەزە، (ئەردە) شاڵیگا
ڕادووکەوتن
شووێنکەوتنی ئافرەتە بە دووی پیاوێکی بێگانەدا
ڕاسەوکردن
ڕاستکردنەوە، هەستاندن، ڕاستەوکردن
ڕاوکردن
نێچیرەوانی کردن، نێچیر گرتن لە ناو ئاو یا لە ووشکانیدا
ڕاوکه
ماڕە، ڕاوە، (کە.)فاڵ، مووتاوا، (دەر.): مووتاوه، هێلکەیەکەبۆ مریشک دادەنرێ تا لەسەری هەڵنیشێ کە هێلکەی لە تەنیشت بکات. کولانەی مریشکان
ڕاوکەدۆزی
(کۆ.): هەوڵ و تەقەلای باڵندانه بۆ دۆزینەوەی ڕاوکە، (موک.): داوەڵۆزه
ڕاوکەر
نێچیرەوان، نێچیرڤان، ڕاوچی، بۆ نێرینه و مێیینەیەکیش بەکاردەبرێ کە حەز لێکردوویی بکەن، چاوباز
ڕاوکەری ماسیان
ڕاوکەری کەوان
ڕاوکەو
کەوبازی، (باک.): هێله
ڕە دووکەوتن
ڕادووکەوتن، وەدووکەوتن، وەدووکەوتنی ئافرەتە، کەبە بێ ڕای کەس و کاری بە شووێن پیاوێکی بێگانەدا ، کە شووی پێ بکات. بۆ وەدووکەوتنی هەموو گیان لە بەرێکی دەبێ بە شووێن یەکێکی تردا: منداڵەکه ڕەدووی دایکی کەوت