تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وڕک
(ڕەوا.باک٬ هەورا.): گڕوو٬ چەنە٬ ڕق٬ مات. –گرتن: گڕگرتن٬ بۆ مرۆ و ماڵاتان
تووڕتووڕکاو
تووڕکە
زەوی سوورکاری دادڕدادڕ
قوڕکردنەوە
(فە.):سوورکردنەوە
قوڕکێش
کرێکارێکە٬ کە هەر قوڕ بکێشی بۆ وەستا.-ان: قوڕ بردن بۆ سەر ئیش بۆ لای وەستا. –ی: قوڕکێشان
کووڕکردنەوە
کۆم کردنەوە٬ چەماندنەوە٬ چەمیاندنەوە٬ خووارکردنەوە٬ چۆماندنەوە٬ فساندن٬ داهێنانەوە٬ داچەماندن.
کوڕکوڕ
کوڕووش کوڕووش٬ گووێدرێژی پێبانگ دەکرێ. سەنگی ئاشکەنگ
کوڕکوڕۆچکە
کڕکڕۆچکه٬ کڕکڕاگە
کوڕکوڕۆژە
کڕکڕاگه٬ کرکڕۆچکە
کوڕکوڕۆک
(باک.): مێشوولەی زۆر وورد
کوڕکوڕی
(کە.):پەڵەپەڵەسوور٬ چین چین٬ سوورخون
کوڕکۆ
(هەر.بار.):کوڕیژگە٬ لە کاتی بانگ کردنێدا بە کار دێت
کوڕکە
(کە.):میتکه٬(کە.):بەللوکه٬ قیتکه٬ ئەو گۆشتەیە ٬ کە لەنێو ئەندامی شەرمی ئافرەتاندایە
گوڕکە
تووڕک
جوڕک(باک)
جوورە ئاژاڵێکی گچکەو پەرپووت و نابووت و کەم نرخە
سووڕک(باد)
جووڕنە(باد) مۆرانە.
شووڕک
(ڕوژ.) لقەداری باریک و بڕاو، شوو، شووڵک.
لووڕک
(هەو.کۆ.):ژالە
مووچوڕک
مووچروک
چنگوڕک
جنجڕووک، چەنگوڕک، چنگ، چڕنووک، چنگاڵ، چەنگ، ڕنووک._لێدان: بە نینۆکان ڕنین، چنگلێدان، سەری نینۆکە تیژەکانی پشیلەو باڵندەو جانەوەرانە
کوڕک
(باک.): پێست٬ پۆست٬ قاپووت٬ فەرەجی.(دزە.):کووێروو٬ کووێرۆک٬ (باک.): کوڕ٬ منداڵ٬ نۆکەری مندال.(بار.):کۆخە٬ کۆکە
کەووڕک
(جا.):ئەشکەوت