تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تووانا
تەوانا، بەدەست، دەستەڵاتدار، دەستدرێژ، بەتاوو تاقەت، بەهێز، هێزدار._بوون: پێکران. له_ دا بوون: تووانران. هێز، تاو، تاووشت، تووانشت
تووانج
لاتاو، پلار، پللار. (هەورادەر) پەلار. تەشەر، تانووت، سەرکۆنەکردن، قسە هاوێژتن بۆ یەکێک، (ووتەی پۆشراو)
توواندنەوە
تافاندنەوە، تاویاندنەوە، تاواندنەوە، خێوراندنەوە، تۆڵاندنەوە، ماشاندن. (دەر) تێواندنەوە. (باک) بڤاشتن، بڤەشاندن
تووانین
(دەر) تووینین. (باک) شان، شێن، کارین. (هەورا) یارای، تاوای. بڕکردن، بڕکێشان، لە خۆڕادیتن، پێکران، شیان، کارین، دەرووردن، تووانایی، تانین
تووانەوە
(خۆ) تافانەوە. (دەر) تێوانەوە. (زەن) تاوانەوە، تاویانەوە. (دزە) خێورانەوە. تووڵانەوە. (باک) بڤەشین
تووایهم
پیتی پەسندکردنە وەک ئافەرین
تووبرە
توورەکە، قوماشی درواو بۆ تێکردنی شت، جووڕکی لەوەڕی ووڵاخ
تووت
(لو) توو. (باک) کوم ڕەفێنە، کڵاو ڕفێنە، گەمەیەکە، کە چەند منداڵێک بە چەمبەر دادەنیشن، یەکێک کڵاوێکی لە پشتی وان دەگەڕێنی و یەکێک بەدەوریاندا دەگەڕێ تا دەگاتە شووێنی خۆی، ئەگەر ئەوی ڕۆنیشتوو ئاگای لە کڵاوەکەی نەبوو کڵاوەکە گەیشتە سەروی، سوواری دەبێ و دەبێ بە دەوری چەمبەریدا بیگێڕێ تا دەگاتە جێگای خۆی. تووتە، توتە، توت. ووشەیێکە سەگی پێ دەردەکرێ
تووتاندن(ئەردە)
سەرنانەسەر بۆ هێنانە قسە، دوواندن، سەرسەرەنیان
تووتانن
تووتاندن
تووتاک(زا)
تووتم(ئەردە)
تووتن
(دەر) تووتوون، تتن. (فەهەورا) تەماکۆ، تیتن. چەند جوورێکە: تووتنی سامسۆنی،_ی ڕەشۆکی، خواردە، تەوەس،_ی نێرگە. گیایەکە گەڵا پانی تاڵە دەچێنرێ، کە ووشک کرایەوە بە جگەرە یا قەننە یا سەبیلە یان نێرگەلە دەکێشرێ._ی وورد: پەلەخ._ی خۆشکێش: تووتنێکە نەزۆر توندو نە زۆر نەرم بێ._ی توند: جەمبەلی._ی سەبیلەی: (باک) کاماش
تووتنانە
شەکر یا دراوێکە یا چەند شیشە تووتنێکە ئاغای گوندی لە خاوەند تووتنی دەستێنێ
تووتنجاڕ
زەوییەکە تووتنی تێدا بکرێ
تووتنەوان
کرێکارێکە تووتن بەرهەم بێنێ._ی: کاری پاسەوانی کردن و بەرهەم هێنانی تووتن
تووتوو