تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەردوو(جا.، ش)
هەڵاش، ئاڵاش، (خۆ) بەرداخ. داروبەردو هەڵاش و شڕو شاڵاتی سەربانان، زەل و هەڵاشێکە، کە لەسەر دارەڕاوە دادەنرێ دووایە گڵەبانی لەسەر دەکرێ
پەریڕوو
پەری ڕوخسار، جووان، زەری، نێوی ئافرەتانە
پەلوو گۆش(هەورا)
بەڵگەی گووێ
پەمبوو(باک)
پەموو
(دەرباک) لۆکە، پەمۆ، (دزە) لۆکەیە لەنێو قۆزاخەکەیدا. گیایەکە لە سەرەتای بەهارێدا بە تۆو دەچێنرێت، نیو بەژن بڵند دەبێ گەڵایەکانی کەمێک پانن و گوڵێکی شین دەردەکات لەدوواییدا گوڵەکە دەبێتە قۆزاخە تا سەرەتای پاییز دەم دەکاتەوە ناوەکەی پڕە لە لۆکە ئەوجا (لاکۆ)کەر لۆگەچن دەیچنێتەوه و دەیباتە ماڵێ
پەپوو
هۆپهۆپک، بایەقوش، باڵندەیێکی جووانی سەر بەکڵاوەیە، پەپووسڵەمانکە ڕەنگی زەردو سپییە دندووکی باریک و درێژە باڵندەیێکی بۆگەنە. (باد) داوودکیلەونکل. تەواوبوو، بڕا، نەما، هەپوو، (کۆ) ئاپوو
پەڕانتوو
(باک) پەلهووک، بەزک. قومارە لەسەر پارەو چتی تر بە پەڕی پەڕانتوو دەکرێ
پەڕوو
دیاری. کاڵایەکە ببەخشرێ
پەڕوو پووت
پڕووپووش، قانگەلاشک، حاجی دەفەرمووێ: منیش کاتێ دەزانی پێم هەڵەنگووت ئەجەل بای سەرسەرە ئێمەش پەڕووپووت
پەڕوو پۆ
پەڕوو پێ(باک)
پەککوو
پەکوو، بۆ واق و وڕمانێیە؛_ نەتەوەی کورد چەند ئازاو نەبەزە
پەڵوو
(دزەکۆ) لۆلکە. (باک) ئارخاڤک. (هەوراکە) پەڵوولە. ئاردەوا، ئاردەپێچ، خوواردەمەنیێکە لە ئاردو ڕۆن و ئاو دروستدەکرێ. بۆ کارو بەرخان بەبێ چەوری دروستدەکرێ
چازوو(باک)
(باک) جازوو، جادوو، فێڵباز
چاولەدوو
چاولەدووا، (باک) ئازوەر، ئاز._بوون: ئازوەرە، جلە
چاوەڕوو
شێواز، شەرم، بێ_: بێشەرم، (هەو) بەینەشە، کووکە
چاپوکڕوو