تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پتروو(ئەردە)
پدوو(هەو.، باک)
پووک، پدی
پردوو(ئەردە)
پەردوو، ئەو زەل و هەژگ و هەژاڵەیە، کە لە سەرداری دارەڕای خانوو دادەنرێت و گڵەبانی لەسەر دەکرێت
پرزووموو
پری مەلا وسوو شێخان
پردی میرییە کەوتۆتە لای ڕۆژاوای کاولۆکان
پزوو
(دەر) پزی. پزە. (بابا) نافەک. (دزەڕەواسوور) نیفۆ، شووێنێکە لە دەرپێ و پانتۆڵ دۆخینی تێهەڵدەکێشرێ. دەمی ڕەشکەی کاکێشان. (مامەباڵە) ئەو بەفرەیە، کە با پێش دەرک و دیوارانی پێ دەگرێ. هەڵامەتی مەڕو بزنان، مرخە، پسکە
پستوو(باد)
پشوو
(دەر) هەناسە، بێن، بهن، پشی._بڕان: خەفەبوون، خامۆشبوون._بڕین: خەفەکردن، خامۆشکردن. ئارامی، سانەوە._دان: ئارام بوون، سانەوە، تبتین. هەناسەدان، تەواسان._درێژ: بڕوانە: پشوو درێژ. _خوواردنەوە: تبتین، تەواسان، ئارام گرتن، ددان بە جەرگی خۆ دانان. (ڕەوا) کەڕووی نانی، پشی، برش
پشکووتوو
خونچەی کراوەوە، پشکفتوو. خەنی، شاد، خەڕۆ، دڵخۆش، گەش
پفوو(هەورا)
پوو(شکا.، شەم)
پووشوو
لۆکەی کۆن و پەڕۆ کۆن لە ئاوی کاڵەک و خۆلەمێشێدا دەخوسێنن، کە ووشکبووە دەبێتە پووشووێکی زۆر باش. کشتەکی چەخماخی. قاوی ئەستێ و بەردی. (هەورا) پیفوو، پیفێ، پیفک. کارگێکی ووشکی پفەڵە لەنێو دارە بەڕوو و دار گووێز پەیدا دەبێ و بە ئەستێ و بەرد دادەگیرسێ. چتێکی نەرمیشە لە کارگ و کەمکۆڵ پەیدا دەبێ ئەویش بە بەردە ئەستێ دادەگیرسێ لە پێش پەیدابوونی شخارتە هەر ئەو بەکار دەبرا.._ی داری: قاوی دار
پڕوو پووچ
بێ سوود، ووتەی بێ واتا. هیچ و پووچ، قلی و بلی، زیف، مرۆی جڕنافڕنا، پڕۆز، تاو، (باک) چەوور، توڕڕەهات، درۆی زلی هەڵبەستراوی دوور لە ڕاستی. کاری_: (باک) فیلحین
پڕڕوو
ڕوودار._ی: ڕووداری
پژوو پۆ(ئەردە)
پژوو(باد)
یاڵی ووڵاخ
پڵمەڕوو(باک)
پۆدوو(زا)
پدووک، پووک
پۆلوو
(ڕەوا) پەنگر، (خۆزەنبابا) پشکۆ، (هەورا) سکڵ، سکەڵ. (دەر) پشکووێ، (سور) پۆل. (دازەن.، جەبا) ئەسکڵ. پۆلک، پەل (باد) . (خۆ) پۆیل. پەرەنگ، کۆز، (باک) گووزمە. تراد
پۆپ چەرموو
سەرسپی، بۆ پیاوو ژن