تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاوتوو
تاوتۆ، تاوتووێ، تەدارەک._کردن: سەنگ و سووک کردنی دوو دەفر، کە چتێکیان تێدابێ تا بەقەد یەکتریان لێ بێت. پێکهێنان، تەدارەک رکدن، ڕێکخستن
تاکوو
تا، هتا، دا، داکوو، تاکی، هەتاکوو، تاوەکوو
تاکوولوو
درێژو کۆتا
تاڵوو
(دەر) تاڵە، تاڵک، تێڵی. (هەو) تاڵیشک. گیایەکە گەڵای کەمێک پان و گوڵی سوورە بەژنێک بڵند دەبێ و گەڵایەکانی زۆر زۆر تاڵ و تووکنن پنکێکی تووێ تووێی هەیە
ترازوو
بەرانبەر، زیوار. دوو چتن، کە لە کێشان و هەڵسەنگاندنێدا بەرانبەرو تەخت و ڕێک بن. تەرازوو، هامار، تەخت. مرازێکە چتی پێ دەکێشرێ بە سێ و کیلۆو ئیتر. بریتییە لە دوو لنگەو شاهین، کە هەر یەکەی بەسێ بەندان بە شاهێنەوە بەستراوون. شاووڵی بەنناو ئیتر. مرازێکە شووشە درێژو بارێکی تێگیراوەو تنۆکێکیش جیوەی تێدایە بەرزی و نزمی و ڕاستی و چەوتی دیوارو ماکینەو چتی تری پێ دیاری دەکرێت. تەرازوو، چەند ئەستێرەیەکی ڕێکی بەرانبەری یەکترین لە نێوانی کۆو گەلاوێژێدا. کەلوو(بورج)ێکە لە دووازدە کەلووەکانی ئاسمانێ
ترنجوو
تیغی بڕندە
ترندوو(شا)
کری بووزووە کە تەواو ڕایەڵ کرابێ و دووایە کرابێتە گڵۆڵە. (سیوە) تروندوو
تروندوو(سیوە)
ئاڵوگۆڕکردن
ترێزوو
(هه و) تەروزی. (باد) ترووزی. (هەورا) ترۆزی. مەخلیلات._ی ناسک: چەمیلە
تفوو
تف لێ کردن، مونج، تفکردن، ئاوی زار فڕێدان. تفووبێ لە تۆ سەدهەزاران تفوو، نەفرەت
توو
(هەورا) تفی. (بادباک) تی. (زاخ) تووک. (دەر) تووی. (ڕۆژ) تووێ. بەری دارێکە تووی سپی و سوورو ڕەش دێنێ بەداره کەش هەر دارە توو دەڵێن. تووی فەڕەنگی: چلەک._ی ڕەش: تووشامی، گاتوو، تووێم شامی. داری تووە یا بەرەکەی. (باک) قەیماغ، تووێ، سەرتوو، سەرتووێ. (موک) تۆ، ئاو (مەنی)._تکان: ئاو ڕژان._تکاندن: ئاو ڕژاندن، تەنها بۆ کوڕان بەکار دەبرێ واتا منداڵی نابێ. (باک) تۆ، ئەتۆ، تە، تێ. تۆو، تۆم، هی چاندن و قرتاندنێ
توو وەشێن
تووتوو
تووی توو(باد)
هایهۆ هایهۆ، لەکاتی بڕگەکانی گۆرانی و لاوک و لاوژەو حەیراناندا گووێ ڕاگران دەڵێن
تووێسوو
تووێشوو
تۆشە، تێشو. خوواردەمەنیەکە، کە ڕێبووار لەگەڵ خۆی بیبا بۆ ڕێگایە
تۆکڵ(زەن.، سوو)
تێکوڵی هێلکەو دارو ئیتر. (هەورا) تووێژ، تۆفر
تۆیسوو
توویس، تۆسی، تێسوو