تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دووبەرەکی
دووتیرەیی، بەربەرەکانیێتی مل ملانێ، ملەملە ڕاوەستانی دوو یا چەند کەسێک لەگەڵ یەکتری. ناکۆکی، دووبەندی.
دووبەندی
(باک.): دووبەرەیی،دووچینی، دوودەستەیی،دووکۆمەڵەیی،دەستەبەندی، دەسەبەندی
دووبەندی
(باک.):دووبەرەکی،ناکۆکی
دووبەهەمدان
(ئەردە.): شۆفاری، زمان لێدان
دووتا
(باک.): بە هێز، بە گوڕ لە کار و بار دا، دوو لنگەبار. لاواز و بێ تین کار.-یی:دوولایی، بەهێزی.جەواڵ یا هۆڕ یا تێڕێکە، کە هەردووک تایە(لنگە)کانی پێکەوە بن
دووتس
(باک.):بە هێز(بۆ ووڵاخ)
دووحاچە
(ئەردە.): دووپەلان، دوولک
دووخ
ڕاست، چتی ڕاست، دوویخ. جاڵەت، دووک، مدازێکە لە کەرەستەی خەڕەکی دەزووی پێدەڕێسڕێ، کلکی خەڕەکییە ڕێسڕاوەکەی لەسەر هەڵدەکرێ و ڕاستە
دووخان
(باک.):دوو، دووکەڵ
دووخاڵ
نیشانەیێکە وەکوو(:)لە پێش ووشە یا ڕەستەیەک دادەنرێ کە مەبەسی ڕاستەقینەی بەدووا دابێت
دووخشتەکی
تاکە هەڵبەستێکە
دووخوزدار
دەخەزدار، دەردە دار
دووخووز
(کە.): دەخەز، نەخۆشیێکیە ڕەنگ زەرد دەکات
دووخۆر
(زەن.):چەقەڵ
دووخەت
لە نێو پلە دارانی سوپایی و دارۆغاندا ئەو کەسەیە ، کە دوو خەتی لەسەر قۆڵی دروابێ
دووخەوبوون
بێدارێکی زۆرە لە نێوانی دوو چین نوستناندا
دووخەوی
دوودانگ
(ئەردە.):شڵێوە، بەشی پاش، پشک،خانوو و سامان بە بڕیاری کوردان. شەش-ی:واتە دوو بەش لە شەش بەشان.دانەوێڵەیەکە دەنکەکانی دووجۆر بێ واتە هاڕڕاو و درشتی تێکەڵاو بێ