تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دووایی پێهێنان
دووایین
(ئەردە.): دوواترینی چت
دووایە
لەپاشان،پاشان، لەدووایە، ئیتر، ئیدی، پاشی، دپشتوو،دپشتڤە
دووایەک
هی هەرە دووایی، هەموو، گشتی، تێکڕا.-یان ڕۆیشت:هەموویان ڕۆیشتن. دووادانە
دووباد
دوولۆ، ڕیسی دوولۆ، پتەو، قایم، مەحکەم، دووبەر. ڕێسراوێکە دوو لۆ کرابێ و با درابێ پێکەوە.مرۆی قەڵەو و تێکسرماو و داڕێژراو
دووبارە
دووپاتە، دیسان، دیسا، هەمیسا، هەمیسان، نووەژەن، لە نووەژەن، لەنووێوە، بۆ جاری دووەم، هەمیسانەوە. ئارەقی-:ئارەقی پاڵێوراو. چتێکی گرد و کلۆر لە دار یا لە قوڕ یا لە قامیش دروستدەکرێت بە پاشەوانەی هەنگەوە دەنرێت تا شانەی هەنگووینی تێدا دروستکات. دووبەرە.-بێژیاگ: دووبارە تەقیاگ، دووبارە دابێژراو. –کردنەوە: دووپاتە کردنەوە.-پات: ووتە یا کردەوەیەکە دوو جاران کرابێ ووترابێ
دووباڵکە
(ڕەوا.): دووابان، بانی سەردیوارانە، لە دێهاتانی کووێستانی کوردستانێدا سەر دیواری وەکوو بانی پان دەکەن و زستانانیش دەیگێڕن
دووبرا
(هەورا.،شا.، هەڵ.): کرکاڵە، دووبراک، باڵندەیەکی ڕاوکەرە وەک هەڵۆ وایە هەمیشە دوو دوو پێکەوە دەفڕن، باڵندەیێکە هێندەی سیسارکە کەچەڵەیە فیتووی لێ دەدا، کیسەڵی لە حەواوە بەر دەداتەوە سەر ڕەقانی و دەیکووژێ، لەلای هەندێکان هەڵۆیە
دووبرالە
دووبراک
(باک.): دووبرا
دووبڕیاگ
(ئەردە.):دووابڕاو، دووابڕیاگ
دووبڕە
بەردی دووبڕە، مەڕمەڕی خاو. جوورە خشڵێکی ئافرەتانە ژنان لەسەری خۆیانی دەدەن
دووبە
(جەبا.): هەنگوینی پاڵێوراو و ۆڕاوەوە، ڕهواقی هەنگووینی، (کە.) بەرمیل، نیرە، کووپەی گەورە لە دار و یا لە هەر چتێکی تر بێ.
دووبەختی
دووبەدوو
پێکەوە، بەیەکەوە، جووتە، دووکەس پێکەوە. بێدەنگ، لەسەرەخۆ
دووبەر
دووباد،پتەو،قایم، مەحکەم
دووبەرخ
مەڕێکە دوو جاران زابێ
دووبەرداری
جووانووێکە چووار بەهاری دیتبێ
دووبەرە
دووبارە،چتێکی گردی کولۆرە لە دار یا لە قوڕ دروست دەکرێ لە پاشەوانەی هەنگییەوە دادەنێن تا شانەی تێدا هەڵبەستێ