تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خووزتێگەڕانەوە
خووزتێگەڕانەوە و ژیانەوە و بووژانەوەی دارو درەختانە
خووزهێنانەوە
وێکها تنەوەی برینی ئەندامی درەختان
خووزی
(باد.) : تف تا لەناو زار و گەروودا بێ – ی پێدەڵێن بەڵان، کە فڕێدرا بە تف ناودەبرێ
خووس
_زاخ.ێدهۆ.) خووسار ، (دەر.)خوویسار، زوقم، بەیانیانی پاییز و زستانان و لەبەر ساردی وەکوو تنۆکەی ئاو لەسەر گیا و پووش و پەڵاشان دەنیشێ
خووس نیان
(ئەردە.): خووساندن
خووسار
(موک.زاخ.، دەو.) : زوقم، خووس زوقمی سەرزەوی . سێوی- هی پاییزێیە ، کە خووس دەکەوێتە سەری
خووسان
نەرم بوونی چتێکی ڕەق دە ئاوێدا یا لە خووس نران بە هۆی تەڕ بوونیەوە، مەبەس لە دڵنەرمی کەسێکییە بەرانبەر بە هەرکەس و چتێکی، کە چاوەڕووانی لێ نەدەکرا
خووساندن
نەرمکردنەوەی چتی ڕەق دە ئاوێ دا،لە خووس نان، زەلاندن، خیساندن، دەڵێن ڕیشت بخووسێنە ئەوجا بیتاشە . دڵنەرمکردن
خووسانن
خووساندن ، نەرمکردنەوە
خووساو
خووساوە
خووساوەوە. چتێکی ڕەقە بە هۆی تەڕاییەوە نەرم بوو بێ.
خووسبوون
(باک.): بەزین
خووسکرن
خووسی
(باک.): خووس
خووسیان
(ئەردە.): خووسان، خیسان. ئارەقەکردن
خووسیاگ
(ئەردە.): خووساو
خووش
دەنگی شیر لە دۆشیندا
خووشی و ویشی
(ئەردە):چاک و خۆشی، هەواڵپرسی، خەوەرپرسی.