تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پائەوشار(ئەردە)
تەختەی ژێرپێی جۆڵایانە، پاگیرە
پارووشک(باک)
کلچێووک
پاووشک
پێ بەشەڕ، پێ و قەدەم شووم
پاگوشائی
پێکرانەوە، پاکردنەوە، دەرگای هاتوچۆ کرانەوە
پاگوشادانە
بەرتیلێکە بەبۆنەی هاتنی میوانەوە پێشکەش دەکرێ
پرووشەپرووش
تووکەتووک، پرووک
پرووشەکردن
ووردەووردە بارینی بەفر. کەمکەمە خواردنی منداڵی ساواو یا نەخۆشێکی کە دەمێ بێ خوواردنی نەخوواردبێ
پوشت
بۆ نێرینەی سووک بەکار دەبرێ، حیز، بڵح، کوونی، قووندەر
پوشتی
حیزی بۆ نێرینەیە
پووشانە
پارەیێکە ئاغا لە خاوەند ئاژاڵێکی دەستێنی لە ساڵێدا بەرانبەر بەو پووشەی، کە ئاژاڵەکانی خوواردوویانە
پووشاڵ(ئەردە)
پووش، ڕیشوڵ، گژو گیا
پووشخورما
پووشدانەدەست
مەبەس لەوەیە، کە یەکێکی نابووت بکەی، دەڵێن: پووشێکتدا بە دەستم واتا نابووتت کردم
پووشدایان
پووشی ددان، ددان پاککەرەوە
پووشن(ئەردە)
پووشوو
لۆکەی کۆن و پەڕۆ کۆن لە ئاوی کاڵەک و خۆلەمێشێدا دەخوسێنن، کە ووشکبووە دەبێتە پووشووێکی زۆر باش. کشتەکی چەخماخی. قاوی ئەستێ و بەردی. (هەورا) پیفوو، پیفێ، پیفک. کارگێکی ووشکی پفەڵە لەنێو دارە بەڕوو و دار گووێز پەیدا دەبێ و بە ئەستێ و بەرد دادەگیرسێ. چتێکی نەرمیشە لە کارگ و کەمکۆڵ پەیدا دەبێ ئەویش بە بەردە ئەستێ دادەگیرسێ لە پێش پەیدابوونی شخارتە هەر ئەو بەکار دەبرا.._ی داری: قاوی دار
پووشک(باد)
پووشکە، گچکەکراوەوەی پووشە. (دەر) پیفۆک
پووشکووتن
پووشکە
لاسکی گیای ووشکە، پووش. پووشک. تموورە. (باک) پووت
پووشڵ(باک)
بێزو بۆ، نەفرەت._کرن: بێزو بۆ کردن