تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەپاکەوتن
(ڕۆژ.):لە پێ کەوتن
لەپەکوتێ
(کە.ڕۆژ.):لەپەکوتی کردن٬ پەل کوتان وەکو کووێران بۆ چت دۆزینەوە٬ دەست کوتان٬ چەنگەپڕێ. لەپەوڕوو:بەسەر دەست و ڕووداکەوتن٬ لەپەو ڕووچوون٬ لەپەو ڕووکەوتن
لەکارکەوتوو
بێ سوود٬ بێ بەهرە
مامووتە
شیرەی خوژییلک
مردم وسووتام
هەوڵ و تەقەڵایەکی بێ پایانم دا
موتلی
موتووری٬ منداڵ یا بێچوە ئاژاڵێکە گیرۆدە و هۆگری یەکێکی بووبێ
موتووی
بڕوانە: موتلی
مووتابچی
(کە.): مووی تاوچی٬ مووفرۆش٬ کارگەی خەرار دروست کردن
مووتاوچی
(کە.): مووفرۆش
مووتاوە
(دەر.): ڕاوکە(هێلکە)
مووتک
موورتک٬ دارێکە هەمیشە شینە گەڵای وە ئی هەناری دەچی بەڵان ووردترە ٬ بۆنی خۆشه٬ بە کفنی مردووان وەردەکرێ تا درەنگ بڕزێ٬ شوولەکانی دەکرێتە سەبەتە٬ بەری وەکوو ترێی ڕەش وایە بەڵان ووردە و دەخورێ و تامی خۆشە. ئاوی گەڵاکانی بکوڵێ و بخورێ بۆ هێزی چیکڵدان و بۆ ڕاگرتنی ڕەوانی زۆر باشە
مێکوتە
جوورە کولکێکە لە هەموو منداڵان دێ وەکو قوونێرێکی چکۆڵە وایە. جوورە زیپکەیەکی گەورەیە بنی سوورو سەری زەرد دەبێ
ناوتێڵانە
(سن.): جیازی بووکی
ناوتەنگە
جێگە تەنگه٬ نێوقەد
ناودەرکەوتوو
کەسی بەناوبانگ٬ ناسراو
ناوچەی نووتەک
ناوچەی لێلی تەواو
نووتک
(باک.): گەرای
نووتەک
زۆر تارییک٬ تارییک و نووتەک
نییوتەرک
بۆ لە جێ چوونی تەنها لاسمتێکی ووڵاخی بە کاردەبرێ کە داخزابێ