تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوتاڵ و سووڵ
ئاوی تاڵ و سووێر کە بڵێن: ئاوی تاڵ و سووێری خوواردۆتەوە، واتا ئازارو ڕەنجی کێشاوە
ئاوتەڵا
ئاووتاو
ئاوەکی کەوتن
ئاوارەو هەتره بوون لە شووێنی خۆی
ئاڵووکەوتن
ئازار گەیشتن بە ئاڵووی مل بە هۆی سەرینی خراپەوە
ئوتاخ
وەتاخ، ژووری دانیشتن._ی خەو: وەتاخی نوستن
ئوترەکای(هەورا)
ئوتول(ئەردە)
تەختی ڕەوان
ئوتوو
مرازێکە بۆ دەق پێدانی جل و بەرگ بەکار دەبرێ._چی: ئەو کەسەیە ئووتوو دەکا
ئوتی
ئووتوو
ئووتی(باک.، فە)
ئەذاوتاتە(هەورا)
ئەنگاوتە
دەردی کوتووپڕی، لە کاتی تووککردنێدا دەڵێن: یاخووا_ت لێدا، ئەنگاوتە لە گۆی دڵی دا. ئەنگاوتن: لەنیشاندان، خرچاندن، خچاندن، خیچاندن، هەنگاوتن، ئەنگافتن، هنگافتن، لێدان،(هەورا)پێکان، پێکاندن، چتێک لە چتێکیتر بدرێ و ئازاری بدات یا زامداری بکات. پێروو ئەنگووت: کۆهەڵات، گەلاوێژ ئەنگووت: گەلاوێژ هەڵات، نێری خۆی ئەنگووتووە: نێری خۆی ناسیوە
ئەنگوتران
ئەنگێوران، هەنگووان، ئەنگووتن
ئەنگوتراو
ئەنگێوراو، هەنگوواو
ئەنگوتن
ئەنگاوتن، پێروو ئەنگووت: کۆهەڵات، گەلاوێژ ئەنگووت: گەلاوێژ هەڵات، بای بەیانی ئەنگووت: بای بەیانی هەڵی کردێ، نێری خۆی ئەنگووتووە: نێری خۆی ناسیوە، سەرما ئەنگووت: سەرما سەری هەڵداوە
ئەنگوتک(کە)
گشک، گونگ،(بابا)کووتک، گوندک، گشتک، گلۆر، گووشت،(هەورا) گونکێ
ئەنگوسە برا تووتەڵە
قامکی پەنا قامکە چکۆڵە