تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەسکە وتن
وتن
پەیڤ٬ (باک.): ئاخۆتن٬ کوتن٬ ڤتن٬ بێژتن٬ وێژتن٬ ویشتن٬ (فە.): وەتن٬ واتەی
بزووتنەوە
بزاڤکرن، بزاڤ بوون، جووڵانەوە، جڤین، هۆژانەوە. سەرکەوتنی نرخی چت. پتربوونی ئاو
بیرکەوتنەوە
هاتنەوەیاد
تووتنانە
شەکر یا دراوێکە یا چەند شیشە تووتنێکە ئاغای گوندی لە خاوەند تووتنی دەستێنێ
تووتنجاڕ
زەوییەکە تووتنی تێدا بکرێ
تووتنەوان
کرێکارێکە تووتن بەرهەم بێنێ._ی: کاری پاسەوانی کردن و بەرهەم هێنانی تووتن
خەوتنان
کاتی نوستنی شەوێ
دوورکەوتنەوە
تەوانگ دەران، شەلپین،جووێ بوونەوە
قوتنی
جوورە پارچەیەکی دێغ دێغ و ڕەنگاوڕەنگ بوو لە لۆکە دروستدەکرا٬ دەکرایە کەواو پانتۆڵ
لێ کەوتنەوە
هەژاربوون
لێک دوور کەوتنەوە
ووتنەوە
تازەکردنەوە٬ دووبارەکردنەوە
پەستاوتنەوە
کێچ کەوتنە کەووڵ
بریتییە لە پەل پێکەوەتنی یەکێک.
کەوتنەخووار
کەوتنی چتێکە لە بەرزییەکەوە بۆ نزمی٬ (باک.نەە):وەرسیان٬ گرێ(گرێل)بوونەوە
کەوتنەخۆ
وەخۆکەوتن٬ خۆئامادەکردن
کەوتنەسەر
لێکەتن
کەوتنەوە
دوواکەوتنی کەسێک و لە ڕۆیین٬ مانەوەی٬ نیازم بوو بچمەوە مەهاباد٬ کە چی کەوتمە وە واتە نەچووم و پەکم کەوت. وازهێنان٬ دووبارە تووشی گرانەتابوونەوە٬ دووای ئارەقە کردنی. دووبارە کەوتن.سەر لە نووێ نەخۆشکەوتن. مانەوە لە هاوڕێیان لە کۆچ و کۆچباریدا
ئاخاوتن
بڕوانە: ئاخافتن، ئاخەفتن، ئاخفتن. (جا)ئاژۆتن. (بابا) خاوشکاندنی ووڵاخ
ئاخێوتن
ئاژۆتن، هاتوچۆکردنی ووڵاخ
ئارەزووی سەرکەوتن
(بابا) ئارەزووی پلەوەر
ئاوەکی کەوتن
ئاوارەو هەتره بوون لە شووێنی خۆی
ئاڵووکەوتن
ئازار گەیشتن بە ئاڵووی مل بە هۆی سەرینی خراپەوە
ئەنگوتن
ئەنگاوتن، پێروو ئەنگووت: کۆهەڵات، گەلاوێژ ئەنگووت: گەلاوێژ هەڵات، بای بەیانی ئەنگووت: بای بەیانی هەڵی کردێ، نێری خۆی ئەنگووتووە: نێری خۆی ناسیوە، سەرما ئەنگووت: سەرما سەری هەڵداوە
ئەژنەوتن
بیستن، گووێدان
بزووتن
جووڵان، جووڵانەوە، جمان، جوومان، (لکلو) ئاخێز کردن، جەمچقین، لیان، (ڕۆژ) جمین، وەرزین، چەلقین، چەلکین، (باک) لەبتین، بزڤان، جەمین، هۆژان._ی مەمک: جمان، جومان، هاتنەخووارەوهی شیرە لە مەمکی بۆ منداڵی
بنکەوتن
بیرکەوتن
بێهۆشکەوتن
بەتەقەکەوتن
دەست هەڵگرتن لە چتێک لە شەرمان
بەدانکەوتن
نەخۆشکەوتنی ئاژاڵ و ماڵاتانە لە زۆر خوواردنی جۆ یا دانەوێڵە، چووار پەلی ڕەق گۆت دەبێ و ناتووان بجووڵێ
بەربای گووێ کەوتن
سووسەکردنی دەنگ و باسێک
بەردەتووتن
شیشێک تووتنە لە هەموو (کەلارێک) دەردەکرێ بۆ ئاغا لە پاش سێیەکی
بەرڕەتکەوتن
بەرکەوتن
وەبەرکەوتن، پێکران، ئەنگێوران. پێ بڕان، پێم بڕا، وەبەرکەوت، ئەویش ئەوەندەی پێ دەبڕێ. پێشکەوتن. وێکەوتنی چتێک لە چتێکی تر، شووشەکە بەردێکی بەرکەوت. نۆرەو نۆبە دەستکەوتن؛ دوێنێ زوو نۆبەم بەرکەوت
بەرگیرکەوتن
هاتنە ژێردەستی چتێک، کە بەدوویدا عەوداڵ بووبێ.