تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڤەڕووتاندن
ڕووتاندنەوەی تووک و موو
کوتان
لێدان بە دەست یا بە کوتەکوتان(لیس). بۆ خروێرکە: پارزادان٬ خاڵ کوتان . داکوتانی سینگ و بزمار و ئیتر٬ تەپسین٬ تەپووکورت.-یبرنج:کووان٬ ساتن کوتان بە ئاش یا بە دەستاڕ و دینگ بۆ لابردنی پووشەکەی. غاردان.ووردکردنی خووێ و ئیتر بە هاونگ و دەستاڕ و ئاش. خۆ کوتان بۆ جێگایەکی فێنک و ئیتر. (باک.): تەویله٬ کۆتان.سفتکردنی چتی تنراو
کوتاندماووش
(ئەردە.): لەخەرکەماندان٬ ترازدان
کوتاندن
کوتاندنەوە
سفتکردنی چتێکی چنراو ٬ پەستاندنەوهی چتێکی فشەڵ
کوتانن
کوتانن بەزەوینا
کوتانن بەیەکا
کوتاننەوە
(ئەردە.): کوتاندنەوە
کوتانک
(بابا.):پەچەی ئاژاڵان
کوتانەوە
کوتاندنەوە٬ دووبارەکوتان٬ پەلامار دانە سەر٬ بەسەرو گووێلاک دادان
کوتانەوەملا
بەملدادانەوە
کوتانەچاو
چت بە چاودا دانەوە
کووتان
لێدان بەدار٬ وردکردن بەنهێم٬ پەڕینی نێر لە مێوینە٬ گان٬ دەرزی لێدانی ئاوڵە٬ دەرزی ئاژن بۆ خاڵ لە پێست کردن٬ جۆری گاسنی دەم پان.*
کووتاڵ
کاڵای بازگانی و بەززازان٬ کە جل و بەرگیان لێ دروستدەکرێ.
کووتاڵ وە رەش (هەورا.)
بازرگان٬ کووتاڵفرۆش.
کووتاڵفرۆش
بازرگانێکە کووتاڵی بفرۆشێ.
کەوتاندن
(باک.): قەڵەشاندن(بۆ ووڵاخ).
ئاخڤین(بوتا)
ئاخۆتن، قسەکردن، چونکوو مرۆ لە کاتی ئاخۆتنێدا زاری لێک دەکاتەوە، خونچە، کە بپشکووێ دەڵێن پشکۆژ ئاخڤی. کولانەوەی برین، کرانەوەی برین و کێم لێهاتن
بێ سەروتا
بێ هاوتا
تاقانە، کەمیاب._یی: تاقانەیی
تفنگ(باک.، بوتا)
حەوتا:
حەفتا (٧٠).
دووتا
(باک.): بە هێز، بە گوڕ لە کار و بار دا، دوو لنگەبار. لاواز و بێ تین کار.-یی:دوولایی، بەهێزی.جەواڵ یا هۆڕ یا تێڕێکە، کە هەردووک تایە(لنگە)کانی پێکەوە بن
شەوتا
تایەکە شەوانه مرۆی دەگرێ.
لەرزوتا
چۆقان٬ چۆقین٬ لەسەرمان یان لەبەر نەخۆشی٬(ڕۆژ.):بڤەبڤ
هاوتا
هە متا٬ هاوشان٬ هەڤسەر٬ هەڤپەر٬ هاوتەڤا٬ هەمپا٬ هەڤڕوو٬ هەڤنیر. بێ-: بێ هەمپا٬ بێ هەڤبەر٬ بێ نموونه٬ بێ هەمپەر٬ یەکتا. بێ –یی: بێ هەمپایی٬ بێ هەڤبەری٬ یەکتا. –یی: هاوشانی٬ هەڤبەری٬ هەڤری٬ هەڤریتی
هەلەم(باک.٬ بوتا.)
تۆقەسەری هەر چتێکی بڵند بێ وەکوهی چیا و ئیتر.
هەڵکوتا
هێرش و شاڵاوهێنان._ ە سەر: پەلاماردان._ە سەردوژمن: پلاماربردنە سەر٬ هێرش بردنەسەر.
کوتا
کورت٬ کۆتا
کووتا(باک.)
کۆتا.ـــ بوون: کۆتابوون.