تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەوتاندن (باک.)
سوتاندن، شەوطاندن.
قوتابخانە
خووێندنگە.-ئامادەیی.-پزشکی.-کشت و کاڵ.-شەڕی.-دادگەری
قوتابی
شاگردی قوتابخانه٬ فەتێ٬ فەقێ٬ منداڵێکە لە قوتابخانە بخووێنێ
قوتار
ڕزگار٬ دەرباز٬ ئاسوودە٬ ئازاد٬ -بوون: ڕزگاربوون.-کردن:ڕزگارکردن٬ دەربازکردن٬ قەتار٬ چەند ووڵاخێکە بەرو دوا بە ڕێگایەدا بڕۆن
قوتان
(فە.):کۆخین٬ (زا.):کوتان
قوتاندن
(فە.):کۆخاندن
قوتانن
(فە.):کۆخین
قوتاوی
قوتایی
بڵندی٬ بڵنی٬ قۆقزایی٬ شووێنی قوتە لە زەویدا ٬ بڵندایی
قووتار
(خۆ.):لێکردنەوەی لق و پۆپەی دارە مێوییە تا لقەکانی ناوەڕاستێ بەهێز بن و بەری زۆر بگرن. (خۆ.)قونێر
قەوتاندن
(باک.): دەرکردن٬ ئازادکردن٬ بقەومینە: دەرکە٬ ئازادکە
لەوتاندن
(باک.کە.): بلەوتێنە:چڵکن کردن٬ پیس کردن
لەوتاو
(کە.):پیس کراو٬ چلکن کراو
مردم وسووتام
هەوڵ و تەقەڵایەکی بێ پایانم دا
مووتابچی
(کە.): مووی تاوچی٬ مووفرۆش٬ کارگەی خەرار دروست کردن
مووتاوچی
(کە.): مووفرۆش
مووتاوە
(دەر.): ڕاوکە(هێلکە)
هووتاسا(باک.)
خاوەند٬ ڕەوشتێکی سەیر و جیاواز لەگەڵ٬ سروشتی.
هەڵقوتاندن
خۆ_: هۆهەڵقوون٬ خۆتێکەڵکردن.
ووتار
گوتار