تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاروانە
پەلەوورێکە لە وێنەی مراوییه٬ بەڵان دندووک و لاقی درێژترە٬ پێیەکانی وەکوو مراوی پەڕەدارە
کانەزووانە
کانێکه٬ کە زمانەی داری تێدەخرێت قووڵایی جێگای شووشەیە لە پەنجەرەدا
کلکوانە
کلکەوانە
(هەورا.): ئەنگوستیله٬ (بابا.):ئەموستیلە.-ی دروومانی: ئەنگوستیلەی دروومانێ
کووانە (فە.)
کۆلزووانە
(کە.):زمانەگا٬ گیایەکی بەهاری و دڕوودار و زبرە
کۆڵوانە
شاڵینه٬ (بابا.):چارۆکه٬ (هەورا.): چارەکه٬ بەرانپیل٬ (دزە.):بەرامپیل٬ بەراپیل٬ (کۆ.):چارەگە بووزینە.(کەل.):ماشته٬ پارچە تەنراوێکی چووار سووچە ژنان لەسەر جل وبەرگیانەوە لە کۆڵیان دەکەن
کۆڵەوانە
کەمانچەکەوانە
پارچەیێکە لە پارچەکانی مۆزیقه٬ چەند ژێیەکی پێوەیە دارێکی تایبەتی لە ژێیەکان دەدرێ دەنگێکی خۆشی لێوەدێ
کەوانە
بازره٬ سینه٬ هەڵقۆزرانەوەی کوللە و داروبەرد٬ کەوەجێگایەکی بکەوێ و دووبارە بەرزبێتەوە.(باد.):کڤان٬ (تیروکڤان)٬ کەڤان٬ کەڤانه٬ (باک.): قاب٬ دارێکی چەماوەوەیە تیری پێدەهاوێژرێ.پیچ و دەرەی سەربەرەوژووره٬ هەموو چتێکی کەوانەیی٬ لای ژوورووی هەموو چت٬ (جا.سزێر.):لای سەرەوە مێگەلێیه٬ لای ژووروو و سەرەوەی چیاو دارو ئیتر. پێلاوی دارینە لەسەر پێلاوی تر لە پێ دەکرێ بۆ ئەوەی بەسەر بەفری دا بڕۆن و نەچەقێن.کەوان٬ دارێکی دوولکە بە گووریسێکی باریک دەبەسترێ بە هەردووک پێچکەی شەغرەوە تا قرچە (قرشە)ی پێ بگووێزرێتەوە بۆ سەر خەرمان. کەمانه٬ کەمانچه٬ مرازێکی مۆسیقییە. مرازێکی دار تاشییە چتی پێ کون دەکرێت.دارێکی کەوانەدارە چەرمێکی درێژی بەسەرەوەیە لە (مەتە)دەئاڵێنرێ و داری پێ کوندەکرێت. کەمانەی پەڕەکردنی کارگەچیانه٬ دارێکی درێژی کەمێک خووارە ژێیەکی پێوەیە پەڕەکەر بە کوتکی هەللاجی لێی دەدات لە کاتی پەڕکردنێدا.(موک.):لالووسەکەی جگییە.(())نیشانەیێکی وا لەگردی ووشە یا ژمارەیێکی گرنگ دەنووسرێ
کەڵەوانە
گاوانە
گوێ سوانە
بڕوانە : گوێسەبانە.
گیا پاڵوانە (کە.)
گیایەکی بەهارییە.